حوکمی شەرع چی یە لەبارەی ئەو کەسانەى کە ڕێگری دەکەن لەمنداڵ بوون لەترسی هەژاری ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی شەرع چی یە لەبارەی ئەو کەسانەى کە ڕێگری دەکەن لەمنداڵ بوون لەترسی هەژاری ؟

بەهیچ شێوازێک دروست نی یە ڕێگری کردن لەمنداڵ بوون لەترسی هەژاری ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْئًا كَبِيرًا ) [الإسراء:31] .
واتە: منداڵەکانتان مەکوژن لەترسی هەژاری و برسیەتی ، ئێمە ڕزقی ئەوان و ئێوەش دەدەین ، وە بەتەئکید کوشتنیان تاوانێکی گەورەیە .
تەنها خودا ڕازقە، هەروەک چۆن ڕزقی دەوڵەمەندی داوە ئاوەهاش ڕزقی هەژار دەدات گەر ویستی لێ بێت ، وە ئاینەکەمان تەشجیعی کردووین لەسەر ئەوەی منداڵمان زۆر ببێت، پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرموویەتی : « تزوجوا الودود الولود فإني مكاثر بكم الأمم » رواه أحمد وأبو داود والنسائي .
واتە : ئافرەتانێک مارە بکەن کەمنداڵیان زۆر دەبێت و ڕوو خۆشن؛ چونكه‌ من به‌ زۆریتان شانازی ده‌كه‌م له‌ ناو ئوممه‌ته‌كانی تر.
وە لێرەدا پێویستە شوکر و سوپاسی خودا بکرێت لەسەر منداڵ بوون ، جا هەر کەسێک ڕێگایەکی خێر لەسەر خۆی دابخات کەخودا لێی کردۆتەوە ، دوور نی یە جارێکی تر لەو دەرگایە بدات و بۆی نەکرێتەوە .
وە پێویستە لەسەر کەسی ژیر بیر لەکار و باری خۆی بکاتەوە ، وسوپاسی خودا بکات لەسەر ئەو نیعمەتە گەورەیە ، بەڕاستی منداڵ یەکێکە لەباشترین نیعمەتەکان ، هەروەک وتراوە :
نِعَمُ الإله على العبادة كثيرة     وأجلهن نجابـــة الأولاد
فلرب مولود أقام لوالـــد         شرفًا يدوم على مدى الآباد
واتە : نیعمەتی خودا زۆرە بەسەر بەندەکانیەوە ...وباشترینان منداڵێکی چاکە
وهەندێ جارمنداڵ شەرەف مەندیەک بۆ باوکی بەدەست دێنێت ...بەردەوام دەبێت بەدرێژایی ژیان ومێژوو.

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٣,٤٢٠ بەش: پەروەردەى منداڵ