ئایا ئافرەت تاوانبار دەبێ بەشوو نەکردن لەبەر هۆکاری نەخۆشی ، یان لەبەر بێ توانایی لە بەرگە گرتنی ناڕەحەتیەکانى ژیانی هاوسەرگیری ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئافرەت تاوانبار دەبێ بەشوو نەکردن لەبەر هۆکاری نەخۆشی ، یان لەبەر بێ توانایی لە بەرگە گرتنی ناڕەحەتیەکانى ژیانی هاوسەرگیری ؟

گەر بەو شێوازە بێت کە پرسیار کەر ئاماژەی پێ کردووە کەهۆکاری شو نەکردنی نەخۆشییەکە بەشێوەیەک دکتۆرەکان سەلماندوویانە کە بەحەققەت ئەو ئافرەتە ناساغەو توانای ژیانی هاوسەر گیری نی یە ، وناتوانێ مافی مێردەکەی وەک پێویست بدات ، لەم حاڵەتەدا تاوان بار نابێ بەشو نەکردنی ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەر کەسێک هاتە خواز بێنی ، با ڕەتی نەکاتەوە ؛ بەڵام حاڵی خۆی بۆ باس بکات، گەر ئەو کەسە ویستی لێ بوو ئەوا شوو دەکات ، ئەگەر نا تاوان بار نابێت وعوزری هەیە لەشوو نەکردنی ـ إن شاء الله ـ .
بەڵام گەر تەنها ڕێگریەکە ئەوە بێت کە توانای بەرگەگرتنی تەنگ و چەڵەمەکانی ژیانی هاوسەر گیری نی یە ، ئەوا ترس و وەهمێکە کە لەلای هەندێ لەئافرەتان هەیە ـ خوا هیدایەتیان بدات ـ پێویستە ئەو ترس و وەهمە نەبێتە ڕێگر لە زەواج کردنیان ؛ چونکە پێغەمبەرى خوا گەنجانی هانداوە بۆ زەواج کردن و پێداگری کردووە لەسەری ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە عبداللە کوڕی مەسعود ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە ودەڵێ : پێغەمبەری خوا ـ فەرمووی : « يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج ، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء » رواه البخاري ومسلم
واتە : ئەی کۆمەڵی گەنجان هەرکەسێک لەئێوە توانای ژن هێنانی هەیە ـ لەڕووی جەستەی و مادیەوە ـ با ژن بهێنێت ، وهەرکەسێک گەر توانای مادی نەبوو با بەڕۆژوو بێت چونکە بەتەئکید ڕۆژوو گرتن توانای ئارەزو کەم دەکاتەوە .
وە ڕەنگە ئەو ئافرەتە کاریگەری ئەوەی لەسەر بێت کە گوێ بیستی دەبێت لەهەندێ لەو ئافرەتانەی شوویان کردووە ـ مێردەکانیان ستەمیان لێدەکەن ـ و ژیانی هاوسەرگیری تەنگ و چەڵەمەی زۆری تێدایە ، وترس و ڕق بوونەویان لا درووست دەبێت بەو هۆیەوە بەرانبەر بە شووکردن ، بێگومان کارێکی باش نی یە خۆ تەسلیم کردن بەوەی کە هەندێ لەئافرەتان باسی لێوە دەکەن لە ناخۆشیەکانی ژیانی هاوسەر گیری ؛ چونکە بەدڵنیاییەوە هەموو پیاوێک بەو شێوازە نی یە کە ئەو ئافرەتانە باسی لێوە دەکەن ، بەپێچەوانەوە زۆر لەپیاوان مافی خێزانەکانیان دەدەن و دڵ خۆش و کامەرانیان دەکەن ، وئەمە شتێکی زانراو مەعلوومە ، بۆیە پێویستە لەسەر ئافرەت شوو بکات و پشت بەخودا ببەستێت ( وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ) [الطلاق:3] .
واتە : هەرکەسێک پشت بەخودا ببەستێت ئەوا خودا بەسیەتی و هاری کاری دەکات . والله الموفق .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٤,٣٣٠ بەش: ئافرەتان