حوکمی ڕێکخستنی منداڵبون (تنظيم النسل) چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕێکخستنی منداڵبون (تنظيم النسل) چی یە ؟

گەر مەبەست لەڕێک خستنی منداڵ بون ئەوە بێت کە ئافرەت حەپی ڕێگری کردن لەمنداڵ بوون بەکار بێنێت یاخود لەگەڵ مێردەکەیدا (عەزل - مەنع) بکات،ـ کەبریتی یە لەوەی پیاو لەکاتی جووت بووندا ناهێڵێ ئاوی بچێتە ڕەحمی خێزانەکەیەوە ـ جا لەبەرزەعیفی ئافرەتەکە و بێتوانایی لەمنداڵ بوون بەدوای یەکدا بێت، بەشێوەیەک وا باشتر بێت بۆی ئیسراحەت بکات وچەند ساڵ جارێک منداڵی ببێت ، ئەوا درووستە و هیچی تێدا نی یە .
بەڵام گەر مەبەست لێی دیاری کردنی ژمارەی منداڵ بێت ؛ لەبەر ئەوەی زۆر بوونی منداڵ هۆکارە بۆ ئەوەی مەسرەفی زۆر بکریت وتوشی هەژاری ببن وهاو شێوەی یەکێک لەم هۆکارانە کەهەندێ لەخێزانەکان ئەم جۆرە گومان و بیرکردنەوەیان هەیە ، ئەوا بێگومان دروست نی یە ؛ چونکە بەدڵنیاییەوە ڕزق بەدەستی خودایە و هەر ئەوڕازقە . والله أعلم .

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

 

 

سەردان: ٢,٣١٣ بەش: پەروەردەى منداڵ