ئایا كاتی جیاكردنەوەی جێگای نووستنی منداڵان كەیە و لەكەیەوە دەست پێ دەكات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كاتی جیاكردنەوەی جێگای نووستنی منداڵان كەیە و لەكەیەوە دەست پێ دەكات؟

لەم باسەدا فەرموودەیەك هەیە كە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ سِنِين وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ "
جا ئەم فەرموودەیە سێ باسی تێدایە:
باسی یەكەم: فەرمان كردن بە منداڵ كوڕ بێت یان كچ بە نوێژ كردن لە تەمەنی حەوت ساڵاندا كە ئەوە تەمەنی لێكجیاكردنەوەی شتەكانە.
باسی دووەم: لێدان لەسەر وازهێنان لە نوێژ لەتەمەنی دە ساڵاندا ، و ئەم لێدانەش بۆ ئەدەب پێدانە و نابێ برینداركەربێت.
باسی سێ یەم: جیاكردنەوەی جێگای خەوتن. ئەوەش بەوە دەبێت بۆ هەر منداڵێك كوڕ بێ یان كچ جێگا وڕاخەر( دۆشەك) یاخود سیسەمی تایبەت بە خۆی هەبێت نەك بە مانای ئەوەی هەر منداڵێك و ژوورێكی تایبەتی بۆ دابین بكرێت چونكە ئەوە زەحمەتە بۆ زۆرێك لە خەڵكی.
جا بۆیە هیچ ڕێگریەك نیە لەوەدا كە زیاتر لەیەك منداڵ لە ژوورێكدا بخەون و جێگای خەوتنیان بەجیابێت بۆ هەریەكە بەسەربەخۆیی, وە ئەم جیاكردنەوەیەش لەنێوان كوڕ و كچەكاندا و لەنێوان كوڕەكاندا و هەروەها لەنێوان كچەكان خۆیانیشدا.
وە باشتر وایە ئەگەر باوكەكە لەتوانایدا هەبوو ژوورێك بۆ كوڕەكان تەرخان بكات و ژوورێكیش بۆ كچەكان ئەوا سەلامەتتر وچاكترە و ئەم جیاكردنەوەیش لە تەمەنی جیاكردنەوەی شتەكانەوە دەست پێ دەكات واتە (سن التمییز). والله أعلم.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری

سەردان: ٣,٥٢٧ بەش: پەروەردەى منداڵ