چ کاتێک باشە کە منداڵ خەتەنە بکرێت ؟ بەمنداڵی یاخود لەکاتی بالغ بووندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک باشە کە منداڵ خەتەنە بکرێت ؟ بەمنداڵی یاخود لەکاتی بالغ بووندا ؟

باشتر وایە خەتەنە کردن لەتەمەنی منداڵیدا ئەنجام بدرێت ، چونکە بۆ منداڵەکە باشترە و بۆ ئەوەی منداڵەکە بەکامڵ گەورە ببێت وا باشترە لەتەمەنی منداڵیدا خەتەنە بکرێت .

ئیمامی النووي دەڵێت :
يستحب للولي أن يختن الصغير في صغره ؛ لأنه أرفق به اهـ "المجموع" ( 1 / 351 ) .
واتە : باش وایە لەتەمەنی منداڵیدا منداڵ خەتەنە بکرێت ؛ چونکە باشتر وکەم ئازار ترە بۆ منداڵ .

وەئیمامی[ ( البيهقي (8/324)] لە جابیرەوە گێڕەویەتیەوە ودەڵێت : عَقَّ رسول الله عن الحسن والحسين ، وختنهما لسبعة أيام .
والحديث سنده ضعيف . انظر : إرواء الغليل (4/383) .
واتە : پێغەمبەری خوا لەڕۆژی حەوتەمدا گوێزەبانەی بۆ حەسەن وحوسەین کرد ، وەهەروەها هەر لەحەوتەم ڕۆژدا خەتەنەیانی کرد .

وە پرسیار کراوە لە زانایانى (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء )
کام کاتە باشە و گونجاوە منداڵی تیادا خەتەنە بکرێت ئایا لەکاتی شیر خواردندا یاخود کاتێ پێ دەگات وبالغ دەبێت؟

لەوەڵامدا فەرمویانە : الحمد لله وحده والصلاة والسلام على رسوله وآله وصحبه.. وبعد:

ئەوەندەی ئێمە بزانین خەتەنە کردن کاتێکی دیاری کراوی نی یە لەشەرع دا ، بەڵام منداڵ تا تەمەنی بچوک تر بێت باشتر وئاسانترە خەتەنە بکرێت ، هەر بۆیە دروستە لەتەمەنی شیرە خۆریدا منداڵ خەتەنە بکرێت .
وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.

اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء .

سەردان: ٢,٨٧٧ بەش: پەروەردەى منداڵ