حوکمى ئەو باوکە چیە کە ماڵ وپارە دەدات بە کوڕەکانى و بەشی کچەکانى نادات و دەڵێت ماڵى خۆمە و ئازادم بەشی کچ نادەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو باوکە چیە کە ماڵ وپارە دەدات بە کوڕەکانى و بەشی کچەکانى نادات و دەڵێت ماڵى خۆمە و ئازادم بەشی کچ نادەم؟

ئەو کارەی ئەو باوەکە حەڕامە ، بێگومان تایبەت کردنی هەندێ منداڵ بەوەی شتیان پێ بدرێت وبەوانی تر نەدرێت ، یاخود تەنها بەشی کوڕەکان بدرێت وکچەکان بێبەش بکرێن حەرامە لەدینی خوادا ، پێویستە لەسەر ئەو باوکە دادپەروەر بێت لەنێوان منداڵەکانیدا لەبەخشینی شت پێیان هەر کوڕێک بەقەد دوو کچی بداتێ ، هەروەک خوای پەروەردگاریش وا بەشی کردووە .
ئیمامی بوخاری فەرموودەیەكمان بۆ دەگێڕێتەوە لە نوعمانی كوڕی بەشیرەوە كە ئەڵێ : باوكم شتێكی پێ دام بۆ خۆم دایكم (عمرە)ی كچی (رواحە) وتی : من ڕازی نابم تاوەكو پێغەمبەری خوا نەكەیتە شایەت ئەویش ڕۆشت بۆ لای پێغەبمەری خوا و وتی : من شتێكم بەخشیوە بە كوڕەكەم لە (عمرە) ی كچی (رواحە) جا داوای لێ كردووم ئەی پێغەمبەری خوا تۆ بكەم بە شایەت پێغەمبەری خوا فەرمووی : (أعطيت سائر ولدك مثل هذا) ئایا بە هەموو منداڵەكان بەقەد ئەوە پێ بەخشیون؟ وتم نەخێر فەرمووی : (فاتقوا الله واعدلوا بين أولادكم) قال فرجع فردّ عطيته . واتە : فەرمووی لە خوا بترسن جیاوازی لە نێوان مناڵەكانتاندا مەكەن ئەویش گەڕایەوە و شتە بەخشراوەكەی گەڕاندەوە.

جا حەتمەن بەخشینی شت بەهەندێ منداڵ وبێبەش کردنی ئەوانی تر یاخود بەخشینی شت بەکوڕ و بێبەش کردنی کچ ستەمە وحەڕامە و دروست نی یە .
بۆیە پێویستە لەسەر ئەو باوکە تەقوای خوا بکات ودادپەروەر بێت لەنێوان منداڵەکانیدا ونابێ ماڵ بدات بەکوڕەکانی کچەکانی بێبەش بکات .

پاشان بەنیسبەت ئەو قسەیەیی کە دەڵێت :
ماڵی خۆمە و بەدڵی خۆم بەوانەی دەدەم کەدەمەوێت وئازادم تیایدا ...هتد .
قسەیەکی بەتاڵ و بێ بنەمایە ، نەخێر پێویستە بە گوێرەی شەرع هەڵس وکەوت لەو ماڵەدا بکات ، بەو شێوەیەیی کەخودا وپێغەمبەرەکەی بەدروستیان زانیوە ،بەڵام بەشێوەیەکی حەڕام تەسەڕوفی تیادا بکات ، ئەوا حەتمەن ڕێگری لێ کراوە وئازاد نی یە تیایدا تا بەدڵی خۆی بەمی ببەخشێ وئەوی لێ بێ بەش بکات .

وەڵامى شێخ صالح بن فوزان الفوازن
عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٥٥٦ بەش: پەروەردەى منداڵ