ئایا ئەگەر كەسێ نوێژ قەرزاربێ ئەتوانێ نوێژى سوننەت بكات؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەگەر كەسێ نوێژ قەرزاربێ ئەتوانێ نوێژى سوننەت بكات؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
بەڵێ دەتوانێت نوێژی سوننەت بكات بەڵكو دەبێت نوێژی سوننەت زۆر بكات بۆی ئەوەی جێی نوێژە فەرزە فەوتاوەكانی بۆ بگرێتەوە.
وە كە دەڵێن: (تا فەرز وەستاوە سوننەت بەتاڵە) ئەوا مەبەست ئەوەیە لە كاتێكدا كە قامەت دەكرێت بۆ نوێژی فەرز نابێت خۆت مەشغوڵ بكەیت بە سوننەتەوە بۆ ئەوەی لە فەرزەكە دوانەكەویت لە بەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا كە فەرموویەتی: ((إذا أقيمت الصلاة فلا صلاة إلاَّ الـمكتوبة)).
واتە: ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژ ئەوا هیچ نوێژێك دروست نى یە ئیللا نوێژە فەرزەكە نەبێت.
بەڵام خەڵكی لەم وتەیە (تا فەرز وەستاوە سوننەت بەتاڵە) بە هەڵە تێگەیشتوون یان بە هەڵە تێگەینراون.

ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٥٤٣ بەش: نوێژە سوننەتەکان