بۆچی نوێژە سونەتەکان لەماڵەوە بکرێ باشترە تا مزگەوت حیکمەت چیە لەمەدا؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەرەتا سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی نوێژە سونەتەکانى پێش و پاش نوێژە فەرزەکان پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : {ما من عبد مسلم يصلي لله كل يوم ثنتي عشرة ركعة تطوعا، غير فريضة، إلا بني الله له بيتا في الجنة، أو إلا بني له بيت في الجنة} [رواه مسلم].
واتە: " هیچ بەندەیەكى موسڵمان نیە كە هەموو رۆژێك دوازدە ركعاتى سوننەت نەك فەرز نوێژ بۆ خوا بكات ئیلا خواى گەورە ماڵێكى بۆ بونیاد دەنێت لە بەهەشتدا ( یان ماڵێكى لە بەهەشتدا بۆ بونیاد دەنرێت)".
ئەو دوانزە ڕکاتەش بریتین لە :
* دوو ڕكات پێش نوێژى بەیانى
* چواڕ ڕكات پێش نوێژى نیوەڕۆ
* دوو ڕكات پاش نوێژى نیوەڕۆ
* دوو ڕكات پاش نوێژی مەغریب
* دوو ڕكات دواى نوێژى عیشا
سەبارەت بە پرسیارەکەش کە دەڵێ بۆچی نوێژە سونەتەکان لەماڵەوە بکرێ باشترە زانایان ئەم چەند خاڵەیان باس کردووە :
یەکەم: نوێژە سونەتەکانت لە ماڵەوە خێری زیاترە تاوەکو مزگەوت (1)، ئەمەش بە کۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهییەکە ( الحَنَفيَّة(2) والمالِكيَّة (3) والشافعيَّة (4) ، والحَنابِلَة (5))
بە بەڵگەی فەرمودەکەی زەیدی کوڕی سابت ڕەزاى خواى لێ بێ کە دەفەرموێ : پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : ((صلُّوا أيُّها الناسُ في بُيوتِكم؛ فإنَّ أفضلَ صلاةِ المرءِ في بيتِه إلَّا الصلاةَ المكتوبةَ)) (6)
ئەی خەڵكینە لەماڵەكانتان نوێژ بكەن ، چونكە باشترین نوێژ نوێژی كەسێكە لەماڵەكەیدا ، جگە لە نوێژە فەرزەكان".
جا ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە نوێژی سوننەت لەماڵەوە باشترە ، جگە لە فەرزەكان نەبێت.
دووەم : بۆ ئەوەى ماڵ وەکو گۆڕستانى لێ نەیەت .
چونکە عبداللەی کوڕی ئیمامى عومەر ڕەزاى خوایان لێ بێ دەفەرموێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : «اجْعَلُوا فِي بُيُوتِكُمْ مِنْ صَلاتِكُمْ وَلا تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا». متفق علیه
ئیبنو عومەر ڕەزای خوای لەسەر ئەفەرموێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه و سلم فەرموی: «هەندێ لە
نوێژەکانتان لە ماڵەکانتان بە جێ بێنن با ماڵەکانتان نەبێتە گۆڕستان .
ئیمامى نەوەوی ڕەحمەتی خواى لێ بێ دەفەرموێ :
ماناى ئەوەیە نوێژ لە ماڵەکانتان بکەن بۆ ئەوەى وەکو گۆڕستانى لێ نەیەت چونکە گۆڕستان نوێژى تیا ناکرێ و شوێنی نوێژ نیە ، وە مەبەست لە نوێژەکان (نوێژە سونەتەکانە) کە باش وایە لە ماڵدا بکرێت . " (7)
سێیەم : دوورە لە ڕیا و بەرچاوی و زیاتر ئیخلاصی تێدایە . (8)
چوارەم : دەبێتە مایەی فەڕ و بەرەکەت لەماڵدا و شەیتان ڕاودەنێت . (9)
پێنجەم : منداڵە بچوکەکانت چاوت لێ دەکەن و زۆرجار لەگەڵت نوێژ دەکەن و نوێژ کردن لایان خۆشەویست دەبێ .
دوو تێبینى :
یەکەم : گەر کەسێک ماڵى دوور بوو شێخ بن باز ڕەحمەتى خوای لێ بێ دەفەرموێ : باشتر وایە زوو بێ بۆ مزگەوت و لە ڕیزی یەکەم نوێژ بکات ، لەم حاڵەتەدا ناتوانێ بۆ نوێژى بەیانی و نیوەڕۆ کە سونەت لە پێشیوە هەن لە ماڵدا بکات چونکە ڕیزی یەکەمی بەرناکەوێ .
دووەم : گەر کەسێک لە دواى نوێژ کارێکى هەبوو یان ڕاستەوخۆ نەدەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە یان دەیزانى بیرى دەچێ یان کەمتەرخەمی دەکات و لەماڵەوە نایکات ، ئەوا نوێژە سونەتەکانى هەر لە مزگەوت دەکات .
(1) قال النوويُّ: (... وفِعل التطوُّع في البيت أفضلُ كما قاله في التنبيه، وكما قاله الأصحابُ وسائر العلماء) ((المجموع)) (4/48).
(2) ((البناية)) للعيني (2/572) ((حاشية الطحطاوي)) (ص: 293).
(3) ((مواهب الجليل)) للحطاب (4/159)، ((الشرح الكبير للدردير، وحاشية الدسوقي)) (1/314).
(4) ((تحفة المحتاج)) للهيتمي (2/107)، وينظر: ((المهذب)) للشيرازي (1/160).
(5) ((كشاف القناع)) للبهوتي (1/422)، ((الإقناع)) للحجاوي (1/146).
(6) رواه البخاري (7290) واللفظ له ومسلم (781).
(7) شرح مسلم " ( 6 / 67 ) .
(8) ((شرح النووي على مسلم)) (6/68).
(9) ((شرح النووي على مسلم)) (6/68).