کەسانێک لە سەفەردا هەموو نوێژە سوننەتەكان وازلێ دەهێنێت جگە لە دوو ڕكعاتی بەیانی و وەتر نەبێت ، ئایا ئەوە حوكمی چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک لە سەفەردا هەموو نوێژە سوننەتەكان وازلێ دەهێنێت جگە لە دوو ڕكعاتی بەیانی و وەتر نەبێت ، ئایا ئەوە حوكمی چیە؟

ئەو كەسەی كە واز لە نوێژە سوننەتەكان دەهێنێت لەسەفەردا ئەوا خێرێكی زۆری لەدەست چووە ، چونكە نوێژی سوننەت لەسەفەریشدا هەر دەمێنێتەوە وەكو شەونوێژ وچێشتەنگاو و (تحية المسجد) و سوننەتی دەستنوێژ وجگە لەوانیش تەنها سێ نوێژی سوننەت نەبێت كە نامێنن ئەوانیش: سوننەتی نێوەڕۆ و مەغریب وعیشایە ، ئەم سیانە سوننەت وایە كە لەسەفەردا نەكرێن.
جا ئەگەر یەكێك بێت وبپرسێت:
من دێك بۆ مزگەوت و چاوەڕێی هاتنی ئیمام دەكەم ئایا ڕێگریم لێ دەكەن لەوەی نوێژ بكەم؟ ئێمەش دەڵێین: ڕێگریت لێ ناكەین و هەرچەندت دەوێت نوێژ بكە ، بەڵام بەنیەتی راتبەوە مەیكە ، بەڵكو بەنیەتی سوننەتی ڕەهاوە بیكە ، ئەمەش لەڕاستیدا موسڵمان پێویستی پێی دەبێت بەتایبەت لە مزگەوتی حەرام و مزگەوتی مەدینەدا ، بۆیە پێی دەڵێن: هەرچەند دەتەوێ‌ سوننەتی ڕەها بكە.
لقاء الباب المفتوح (5) محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٣,١٨٢ بەش: نوێژە سوننەتەکان