مەرجەكانى گوێزەبانە، وە كێ گوێزەبانە بۆ منداڵى لەدایك بوو دەكات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرجەكانى گوێزەبانە، وە كێ گوێزەبانە بۆ منداڵى لەدایك بوو دەكات؟
پرسیار:

ئایا مەرجەكانى گوێزەبانە چین؟ وە كێ گوێزەبانە بۆ منداڵى لەدایك بوو دەكات؟ مەرجە تەنها باوکی بیکات یان کەسی نزیکیش دەتوانێ بیکات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

 مەرجەكانى گوێزەبانە. 
 خاڵى یەكەم: گوێزەبانەش هەمان مەرجەكانى قوربانى كردنى هەیە.
 مەرجەكانى گوێزەبانە هەمان مەرجەكانى قوربانى كردنە(1)، و ئەوەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە(2): مالكیەكان(3)، و شافعیەكان(4)، و حەنبەلیەكان(5)، و تەنانەت ئیجماعیشیان لەسەر گێڕاوەتەوە(6)؛و ئەوەش وەكو قیاسێك لەسەر قوربانى بەبیانوى نزیكی هەریەكەیان لە سەربڕینەوە(7).

پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( كە دەوترێت " حوكمى گوێزەبانە هەروەكو قوربانى وەهایە " واتە: حوكمى گوێزەبانە هەروەكو حوكمى قوربانى كردن وەهایە لە زۆربەى حوكمەكانیدا، لەوانە:
یەكەم: دەبێت یەكێك بێت لەم ئاژەڵانە " وشتر ومانگا ومەڕ وبزن" ... 
دووەم: دەبێت گەیشتبێ بەو تەمەنەى بۆى دیاری كراوە، كە شەش مانگە لە مەڕدا و ساڵێكە لە بزندا و دوو ساڵە لە مانگادا و پێنج ساڵە وشتردا. 
سێیەم: ساغ و بێ كەموكورتى بێت لەو عەیبانەى كە دروست نییە تێیدا هەبن وەكو: كوێریەكى دیار ونەخۆشیەكى دیار و شەلیەكى دیار و هاوشێوەكانى.
لەهەمان كاتیشدا جیاوازە لە قوربانى لەچەند بابەتێكدا ، لەوانە: لێنانى باشترە لە لەدابەش كردنى بە كاڵى وگۆشتی ، چونكە ئاسانترە بۆ ئەو كەسەى كە بۆى دروست دەكرێت.. هەروەها وەكو نووسەر ئاماژەى بۆ كردووە نابێت دوو منداڵ یەك گوێزەبانەیان بۆ بكرێت و هاوبەشی كردن دروست نییە) ((الشرح الممتع)) (7/499).

 خاڵى دووەم: گوێزەبانە دەبێت لە ( وشتر و مانگا و مەڕ و بزن) بێـت.
مەرجە لە گوێزەبانەدا كە دەبێـت ئاژەڵەكە یەكێك بێت لەم جۆرانە (وشتر، مانگا، مەڕ، بــزن) ئەوەش بە یەكدەنگى و سازانى هەر چوار مەزهەبە فیقهیەكە: حەنەفیەكان(8)،و مالكیەكان(9)،و شافعیەكان (10)،و حەنبەلیەكان(11)،و ئیجماعیشی لەسەر گێڕدراوەتەوە(12).
 بەڵگەكان:
 یەكەم: لە سوننەتدا 
لە سەلمانى كوڕى عامرەوە ڕەزاى خواى لێ بێ كە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((مع الغُلامِ عَقيقةٌ، فأَهْرِيقوا عنه دَمًا، وأَمِيطوا عنه الأَذَى)) (13).واتە: لەگەڵ لەدایك بوونى كۆرپەدا ئاەژڵێك سەردەبڕدرێت و خوێنەكەى لەبرى بڕێژن و ئەو تووكەى سەریشی لابدەن و لێى بكەنەوە.
 جا لە فەرموودەكەدا كە دەڵێت: (فأَهْريقوا عنه دَمًا)؛ ئەو لەفزە رەهایە وهەموو خوێنێك دەگرێتەوە كە شەرع بەڕەواى دانابێت بڕێژرێت لە مەڕو بزن ووشتر ومانگا (14).
دووەم : لە وتەى زانایاندا: 
لە قەتادەوە: ( ئەنەسی كوڕى مالك وشترى بۆ كوڕەكانى دەكرد بە گوێزەبانە )(15).
سێیەم: وەكو قیاسێك لەسەر قوربانى و بەهۆى هەبوونى خاڵێكى هاوبەش لەنێوانیاندا ئەویش لەخوانزیك بوونەوەیە بە سەربڕینى ئاژەڵێك(16).

سەبارەت بەوەى کێ گوێزەبانەكە دەكات بۆ منداڵى تازە لە دایك بوو؟ 

 ئەو كەسەى كە گوێزەبانەكە دەكات باوكە ،و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە لە مالكیەكان(17)، و شافعیەكان(18)،و حەنبەلیەكان (19)؛ ئەمەش لەبەر ئەوەى نەفەقە و بژێوى منداڵ لەسەر باوكە (20).

بەڵام زاناى پایەبەرز : شێخ محمد علی فرکوس - خواى گەورە بیپارێزێ - دەفەرموێ : 
بۆچوونی ڕاست ئەوەیە دروستە لەعیبادەتی ماڵیدا کەسێک لەجیاتی «باوکی» منداڵێک کاتێ لەدایک دەبێت گوێزەبانەی بۆ بکات .
وە ئەمە لەو فەرموودەیەی سَمُرة رضي الله عنه ، وەرگیراوە : «كُلُّ غُلَامٍ مُرْتَهَنٌ بِعَقِيقَتِهِ، تُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ السَّابعِ» «صحيح الجامع» (٤١٨٤).
واتە : هەموو منداڵێک ڕەهنە و بەستراوە بە گوێزەبانەوە ، و لەڕۆژی حەوتەمدا بۆی دەکرێت .

ئەو ڕستەیە : «تُذْبَحُ عَنْهُ» بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە کەسی نزیک گوێزبانە لەجیاتی باوکی منداڵ بکات ، وەهەروەها کەسی بێگانە و دووریش ، پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم لەجێگەی باوکیان گوێزەبانەی بۆ (حەسەن و حوسیەن (21) رضي الله عنهما)کرد، وەهەروەها مرۆڤ دەتوانێت گوێزەبانە بۆ خۆیشی بکات .


(1) ((الشرح الممتع)) (7/499).پێشەوا ابن عوسەیمین .
(2) پێشەوا ابن عبدالبـر دەڵێت: ( زۆربەى زانایان دەڵێن لە گوێزەبانەدا دەبێت لەو عەیبە وناتەواویانە دووربكەویتەوە كە بۆ ئاژەڵى قوربانى لێى دووردەكەویتەوە، وە لێى دەخورێت و لێى دەبەخشرێت و بە دیاریش دەدرێت بە دراوسێ ) ((الاستذكار)) (5/321). 
(3) ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرباني)) (1/592).
(4) ((المجموع)) للنَّووي (8/429).
(5) ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/31).
(6) ابن روشد دەڵێت: ( تەمەن وسیفەتى ئاژەڵى گوێزەبانە هەمان تەمەن وسیفەتى ئاژەڵى قوربانیە، واتە دەبێت ساغ بێت لە كەموكورتى هەروەكو چۆن قوربانى دەبێت ساغ بێت لە كەموكورتى و ناتەواوى، وە هیچ راجیاوازیەك نازانم هەبێت لە نێو چوار مەزهەبەكەدا و جگە لەوانیش )((بداية المجتهد)) (3/15). 
(7) ((موطأ الإمام مالك)) (2/501)، ((فتح الباري)) لابن حجر (9/592، 593).
(8) ((البحر الرائق شرح كنز الدقائق ومنحة الخالق)) لابن نُجَيْم (2/387)، ((الدر المختار وحاشية ابن عابدين)) (2/543)، ((الفتاوى الهندية)) (5/304).
(9) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/255)، ((الشرح الكبير للدردير وحاشية الدسوقي)) (2/126)، ويُنظر: ((البيان والتحصيل)) لابن رُشْدٍ الجد (3/353 ،354).
(10) ((مغني المحتاج)) للشربيني (4/293). 
(11) ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/80)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25). 
(12) پێشەوا ابن عبدالبـر دەڵێت: ( زانایان یەكدەنگن لەوەدا كە ئەو ئاژەڵانەى بۆ قوربانى دروستن هەر ئەو ئاژەڵانەشن كە بۆ گوێزەبانە دروستن ودەشێن، كەمێكى شاز نەبێت راجیاوازن كە رەچاوناكرێن ) ((الاستذكار)) (5/321).
پێشەوا ابن قەتتان دەڵێت: (زانایان یەكدەنگن لەوەدا كە ئەو ئاژەڵانەى بۆ قوربانى دروستن هەر ئەو ئاژەڵانەشن كە بۆ گوێزەبانە دروستن ودەشێن، كەمێكى شاز نەبێت راجیاوازن كە رەچاوناكرێن ) ((الإقناع في مسائل الإجماع)) (1/306). بەڵام پێشەوا ابن حەزم دەڵێت: ( بۆ گوێزەبانە تەنها ئەو ئاژەڵە دروستە و دەشێت كە پێى دەوترێت - شاة – ئیتر یان مەڕ بێت یاخود بزن، جا بۆیە جگە لەوەى كە باسمان كرد دروست نییە وناشێت، نە وشتر و نە مانگا ونە جگە لەوانیش ) ((المحلى)) (6/234).
(13) أخرجه البُخاريُّ مُعلَّقًا بصيغة الجَزمِ (5472)، وأخرجه موصولًا: أبو داودَ (2839)، والتِّرمِذيُّ (1515)، وابنُ ماجَهْ (3164) واللَّفظُ لهم، والنَّسائيُّ (4214)، وأحمدُ (16238) باختلافٍ يسير. وقال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ. وقال ابنُ عبدِ البَرِّ في ((التمهيد)) (4/306)، وابنُ العربي في ((القبس)) (2/649): ثابِتٌ. وقال ابن حجر في ((فتح الباري)) (9/505): المحفوظ عن محمَّدِ بنِ سيرينَ عن سَلْمانَ بنِ عامرٍ. وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن ابن ماجه)) (3164).
(14) ((تحفة المودود بأحكام المولود)) لابن القيِّم (ص: 84). 
(15) أخرجه الطَّبَرانيُّ (1/244) (688). وقال الهَيْثَميُّ في ((مَجْمَع الزَّوائد)) (4/62): رجالُه رجالُ الصَّحيحِ. 
(16) ((الموطَّأ)) للإمام مالك (2/501)، ((روضة الطَّالبين) للنَّووي (3/230). 
(17) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/255)، ((شرح الزُّرْقاني على مختصر خليل)) (3/80)، ((مِنَح الجليل)) لعُلَيْش (2/490)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرباني)) (1/592). 
(18) ئەو كەسەى كە گوێزەبانەكەى لەسەرە بەلاى ئەوانەوە ئەو كەسەیە كە بژێوى ونەفەقەى منداڵەكەى دەكەوێتە سەر لەكاتى هەژاریدا ، ئەوەش بەمەرجى ئەوەى كەسەكە حاڵ وگوزەرانى باش بێت، جا بۆیە باوك دەگرێتەوە هەرچەند منداڵەكە بەرەوخواریش بێت – منداڵى كوڕ و ...... - . ((المجموع)) للنَّووي (8/432)، ((نهاية المحتاج)) للرَّمْلي (8/146)، ((حاشيتا قليوبي وعميرة)) (4/256).
(19) ((الفروع)) لابن مفلح (6/111)، ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/82). 
(20) ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/370)، ((نهاية المحتاج)) للرَّمْلي (8/146)، ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة - المجموعة الثَّانية)) (10/454).
(21) أخرجه النسائيُّ في «العقيقة» (٤٢١٣)، وأحمد (٢٣٠٠١). والحديث صحَّحه ابنُ الملقِّن في «البدر المنير» (٩/ ٣٤١)، والعراقيُّ في «طرح التثريب» (٥/ ٢٠٢)، والألبانيُّ في «الإرواء» (٤/ ٣٨١).

سەردان: ٢,٣٨٥ بەش: گوێزەبانە