پێناسەى گوێزەبانە و ناولێنانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسەى گوێزەبانە و ناولێنانى
پرسیار:

پێناسەى گوێزەبانە (عەقیقە) چیە و بۆچی ئەم ناوەى لێ نراوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەكەم: پێناسەى گوێزەبانە. 
 وشەى (عەقیقە) لە رووى زمانەوانیەوە وەرگیراوە لە (عَقَّ يَعُقُّ عَقًّا) واتە: لەتكردن وبڕین، وە هەربۆیە بەقژى ئەو كۆرپەیەى كە تازە لەدایك دەبێت دەوترێت (عەقیقە) و هەروەها بەو ئاژەڵەشى كە سەردەبڕێت هەر دەوترێت (عەقیقە) لەبەر ئەوەى قوڕگ و بۆڕى هەواى دەبڕدرێت بەتەواوى. (1).

 وشەى (عەقیقە) لەڕووى زاراوەى شەرعیشەوە: بەو ئاژەڵە دەوترێت كە سەردەبڕدرێت بۆ منداڵى تازە لەدایك بوو. وە وتراویشە: ئەو خواردنەیە كە دروست دەكرێت و خەڵكى بۆ بانگهێشت دەكرێت بەبۆنەى منداڵى تازە لەدایك بووەوە. (2).

 دووەم: هۆكارى ناولێنانى بە (عەقیقە)
 ئەو ئاژەڵەى بۆ منداڵى تازەلەدایك بوو سەردەبڕدرێت دەوترێت (عەقیقە) وئەمەش بە یەكدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە: الحَنَفيَّةِ(3)، والمالِكيَّةِ(4)، والشَّافِعيَّةِ(5)، والحنابلةِ(6)، وە تەنانەت باسی ئیجماعیش كراوە لەسەر ئەوە. 

پێشەوا ابن عبدالبر دەڵێت: " هیچ راجیاوازیەك نازانم هەبێت لەسەر ئەوەى كە عەقیقە بەوەوە ناونرابێت " ((الاستذكار)) (5/313).

هەروەها پێشەوا ابنُ القَطَّانِ دەڵێت: " هیچ راجیاوازیەك نازانم هەبێت لەسەر ئەوەى كە عەقیقە بەوەوە ناونرابێت ". ((الإقناع في مسائل الإجماع)) (1/307).
 بەڵگە لە سوننەتدا: 
1- لە سەلمانى كوڕى عامرى الضَّبِّيِّ رضي الله عنه، دەڵێت: لە پێغەمبەرى خواوە بیستم كە دەیفەرموو: ((مع الغلامِ عَقيقةٌ، فأَهْريقوا عنه دَمًا، وأَمِيطوا عنه الأذَى)) (7).واتە: لەگەڵ لەدایك بوونى كۆرپەدا ئاەژڵێك سەردەبڕدرێت و خوێنەكەى لەبرى بڕێژن و ئەو تووكەى سەریشی لابدەن و لێى بكەنەوە.
2- لە حەسەنەوە، ئەویش لە سەمورەوە ڕەزاى خواى لێ بێ  دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: ((الغلامُ مُرتَهَنٌ بعَقيقتِه؛ يُذبَحُ عنه يومَ السَّابعِ)) (8).واتە: كۆرپە بارمتەى ئەو ئاژەڵەیە كەبۆى سەردەبڕدرێت، لە رۆژى حەوتەمى لەدایك بوونیەوە بۆى سەردەبڕدرێت.


(1) ((تاج العروس)) للزَّبِيدي (26/171)، ((العين)) للخليل (1/62)، ((سُبُل السَّلام)) للصَّنعاني (4/97).
(2) ((المغني)) لابن قُدامةَ (9/458)، ((المجموع)) للنَّووي (8/426)، ((فتح الباري)) لابن حجر (9/586). 
( 3) فقد صَرَّحوا باسمِها في كُتبِهم. ((شرح مختصر الطَّحاوي)) للجَصَّاص (7/292)، ((الفتاوى الهندية)) (5/362). 
( 4) ((الكافي)) لابن عبدِ البَرِّ (1/425)، ((مختصر خليل)) (ص 80). 
( 5) ((مغني المحتاج)) للشربيني (4/293)، ((الغرر البهية)) لزكريا الأنصاري (5/171)، ((حاشية الشرْواني على تحفة المحتاج)) (9/369).
(6 ) ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/80)، ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (1/614). 
( 7) أخرجه البُخاريُّ مُعلَّقًا بصيغةِ الجَزمِ (5472)، وأخرَجه موصولًا: أبو داودَ (2839)، والتِّرمِذيُّ (1515)، وابنُ ماجَهْ (3164) واللَّفظُ لهم، والنَّسائيُّ (4214)، وأحمدُ (16238) باختلافٍ يسيرٍ. وقال التِّرمِذي: حسَنٌ صحيحٌ. وقال ابنُ عبدِ البَرِّ في ((التمهيد)) (4/306)، وابنُ العربيِّ في ((القبس)) (2/649): ثابتٌ. وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن ابن ماجه)) (3164).
(8) أخرجه أبو داودَ (2837)، والتِّرمِذيُّ (1522)، واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4220)، وابنُ ماجَهْ (3165)، وأحمدُ (20139). قال ابنُ العربيِّ في ((عارضة الأحوذي)) (5/431): أَصحُّ ما يُروَى، وصحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/435)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333)، ووَثَّق رجالَه ابنُ حجرٍ في ((فتح الباري)) (9/507). وقال الشَّوْكانيُّ في ((السَّيل الجَرَّار)) (4/89): (لا عِلَّةَ فيه)، وصحَّح إسنادَه ابنُ باز في ((مجموع الفتاوى)) (18/49)، وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1522)، والوادعيُّ في ((الصحيح المسند)) (455). 

سەردان: ٢,٥٠٦ بەش: گوێزەبانە