ناو لێنان و گوێزەبانە بۆ کردنى ئەو منداڵەى کە بەمردووى لە دایک دەبێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ناو لێنان و گوێزەبانە بۆ کردنى ئەو منداڵەى کە بەمردووى لە دایک دەبێ
پرسیار:

ئایا منداڵێک کە بە مردووى لە دایک دەبێ یان چەند ڕۆژێکى کەم لە دواى لەدایک بوونى بمرێ حوکمى چۆنە؟ ئایا نوێژى لەسەر دەکرێ؟ وە گوێزەبانەى بۆ دەکرێ؟

ئەو منداڵەی کە بە مردووى لە دایک دەبێ سوننەتە ناوى لێ بنرێت ئەگەر ڕوحی بەبەردا کرابێ، ئەمەش مەزهەبی ئیمامی شافعی و (1) ئەحمدە(2) ، وە هەروەها وتەی محمدی کوڕی حەسەنە لە حەنەفی مەزهەبەکان(3)، وە هەردوو زانای پایەبەرز ابن باز وابن عثيمين لەسەر ئەم بۆچونەن .

زانای پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله دەفەرموێت:
ئەگەر منداڵێک لەدایک بوو لەمانگی پێنجەم یان شەشەم یان حەوتەمیدا یان لەدوای لەدایک بوون بەڕۆژێک یان دوو ڕۆژ وەفاتی کرد ئەوە ناوی لێدەنرێت وە دەشۆردرێت ونوێژی لەسەر دەکرێت وگوێزەبانەشی بۆ دەکرێت.
( فتاوی نور علی الدرب (18/248).

هەروەها زانای پایەبەرز محمد بن صالح العثيمين رحمه الله دەفەرموێت:
منداڵ ئەگەر لەپێش چوار مانگی وەفاتی کرد ئەوە نەوەی ئادەم نیە بەڵکو تەنها پارچە گۆشتێکە ، وە لە جێگایەک دەنێژرێت، وەناشۆردرێت وکفن ناکرێت ونوێژی لەسەر ناکرێت ، وە لە قیامەتیشدا زیندوو ناکرێتەوە ، بەڵام ئەگەر لەدوای چوار مانگیەوە وەفاتی کرد ئەوە ڕوحی بە بەردا کراوە وبووە بە مرۆڤ ، ئەگەر لەدایک بوو ئەوە دەشۆردرێت و کفن دەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت وەهەروەها ناویش دەنرێت وگوێزەبانەشی بۆ ئەنجام دەدرێت.
(مجموع فتاوی ورسائل ابن عثيمين (25/225).

===============
[1] ((روضة الطالبين)) للنَّووي (3/232)، ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/373).
[2] ((الإقناع)) للحَجَّاوي (1/219)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (2/101).
[3] ((البحر الرائق)) لابن نُجَيْم (2/203)، ((الفتاوى الهندية)) (5/362).

سەردان: ٢,٥٥٨ بەش: گوێزەبانە