بەرز کردنەوەی دەنگی گۆرانى و مۆسیقا لە سەیارەدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەرز کردنەوەی دەنگی گۆرانى و مۆسیقا لە سەیارەدا
پرسیار:

حوکمی ئەو کەسانە چییە کە دەنگی گۆرانی و مۆسیقا بەرز دەکەنەوە لە سەیارەکانیاندا ؟

بەرز کردنەوەی دەنگی گۆرانی و مۆسیقا لە سەیارەکاندا دەچێتە قالبی ئاشکراکردنی تاوان ، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی { کل أمـتي معافی إلا المجاھرین } واتە ؛ ھەموو ئوممەتەکەم لە تاوانەکانیان دەبوردرێن جگە لەو کەسانەی کە تاوان دەکەن و لەناو خەڵکیدا ئاشکرای دەکەن ' بوخاری و مسلم گێراویانەتەوە .
لەمەدا ھەڕەشەیەکی توند ھەیە بۆ ئەو کەسەی کە جاڕ دەدات بە خراپە و بڵاوی دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات ، ئەم کەسەی کە خراپە ئاشکرا دەکات شەرمی نە لە پەروەردگار کردووە نە لە دروستکراوەکانی، پێویستە نکۆلی لێبکرێت و ئامۆژگاری بکرێت ، داواکارین لە پەروەردگار کە حاڵی موسولمانان چاک بکات ، پەروەردگاریش زاناترە

سەردان: ٢,٧٩٣ بەش: تاوانه‌كان