كە دێمە سەر ئینتەرنێت سایتى خراپ دەكەمەوە زۆریش هەوڵ ئەدەم نەیكەمەوە بەس ناتوانم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كە دێمە سەر ئینتەرنێت سایتى خراپ دەكەمەوە زۆریش هەوڵ ئەدەم نەیكەمەوە بەس ناتوانم
پرسیار:

من گەنجێكم كە دێمە سەر ئینتەرنێت سایتى خراپ دەكەمەوە زۆریش هەوڵ ئەدەم نەیكەمەوە بەس ناتوانم

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
ئینتەرنێت ئامێرێكى دوو لایەنە بۆ چاك و بۆ خراپ بەكاردێت بۆیە پێویستە موسڵمان وریا بێت بۆ شتى چاك بەكارى بهێنێت وە وریاى ئەو بەرنامە و سایتە خراپانە بێت كە دەبنە هۆى نەهێشتنى دین و ڕەوشتى مرۆڤەكان بەتایبەت گەنجان زۆر پێویستە ئەگەر دڵنیا نەبێت نەچنە سەر ئینتەرنێت یان بەرنامەى (بلۆكەر) و چەندین بەرنامەى قەدەغەكردنى كردنەوەى سایتە بێ ڕەوشتەكان دابەزێنێتە سەر كۆمپیوتەرەكەى جا ئەگەر تواناى بەسەر نەفسى خۆیدا نەبوو ئەوە نابێ بچێتە سەر ئینتەرنێت چونكە یەكێك لەمەرجەكانى تەوبە كردن ئەوەیە نەچێتەوە سەر ئەو كارەو ئەو جێگایەى تاوانەكەت تیادا كردووە بەجێى بهێڵێت.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٢٦٩ بەش: تاوانه‌كان