ئەگەر لە پێناو خوای گەورە تاوانێک ئەنجام نەدەیت ، ئەجرو پاداشتی چییە لای خوای گەورە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە پێناو خوای گەورە تاوانێک ئەنجام نەدەیت ، ئەجرو پاداشتی چییە لای خوای گەورە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) فەرموویەتی:
((مَنْ هَمَّ بِسَيِّئَةٍ فَلَمْ يَعْمَلْهَا كَتَبَهَا اللَّهُ لَهُ عِنْدَهُ حَسَنَةً كَامِلَةً)).(متفق عليه).
"هەرکەسێک دڵی هانی بدات و وەسوەسەی بۆ دروست بێت و نیەتی کردنی خراپەیەکی هەبێت ، بەڵام لەبەر خوا وازی لێ بهێنێ و نەیکات ئەوە بە چاکەیەکی تەواو بۆی دەنوسرێ"

واتا خراپەیەکە بە هۆی ئەوەی نەتکردووە چاکەیەکی تەواوت بۆ دەنوسرێ إن شاء الله ، بەلاٚم لە ترسی خوا وازت لێی هێنا بێت نەک لە ترس و شەرمی خەڵک.
دکتۆر عبداللطیف أحمد

سەردان: ١,٩١٨ بەش: تاوانه‌كان