سەبارەت بە موسڵمانانى بۆرما ئەم پرسیارە لە زاناى پایەبەرز شێخ صالح الفوزان کراوە
خوای گه‌وره پاداشتان به‌خێر بداته‌وه زانای پایه‌دار ، ده‌مانه‌وێت هه‌ڵوێستی به‌ڕێزتان بزانین به‌وه‌ی كه له(بۆرما) موسوڵمانان له‌لایه‌ن بوزیه‌كانه‌وه سه‌رده‌بڕدرێن ، كه ئه‌مه‌ش درێژه‌پێده‌ری ئه‌و خوێنڕێژی و كوشتارگه‌یه‌یه كه ده‌یان ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه ، وه بۆزانیاریش كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه جیهانی یه‌كان ده‌یشارنه‌وه‌و خۆیان له‌و كاره ده‌دزنه‌وه .
زانای پایه‌دار لە وەڵامدا فه‌رمووی : ئه‌م كاره ته‌نها تایبه‌ت نیه به موسڵمانانی بۆرماوه ، به‌ڵكو ئێستا موسوڵمانان له‌جیهاندا سه‌ركوت ده‌كرێن ، وه وڵاته بێباوه‌ڕه‌كان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر موسوڵمانانداو نایانه‌وێت وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت ، وه تا بتوانن نایانه‌وێت ئیسلام بوونی هه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌رهه‌ق به‌موسڵمانانی ده‌كه‌ن به‌دیموكراسیشی ناوده‌نێن ، ده‌یانه‌وێ بیروباوه‌ڕو مه‌زهه‌بی كوفری خۆیان به‌سه‌رماندا جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌دیموكراتی و عه‌لمانیشی ناوبنێن .
به‌ڵام په‌روه‌ردگار دەیەوێت پەیامەکەی كه ( ئاینی ئیسلام)ە به‌ته‌واوی بگات و سەریبخات ، وه له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته دوعایان بۆبكه‌ین تاوه‌كو خوای گه‌وره نوصره‌تیان پێببه‌خشێ ، وه ڕزگاریشیان بكات له‌ژێر ده‌ستی دوژمنه‌كانیان ، ته‌نها دوعامان پێ ده‌كرێ و دوعامان له‌سه‌ر پێویسته ، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك جگه له‌دوعا شتی دیكه‌شی پێ ده‌كرێ و ده‌توانێ پێی هه‌ڵسێ با ئه‌نجامی بدات .
ستافى وەڵامەکان