واجبی موسڵمان چیە سەبارەت بەو کۆمەڵکوژى و کوشتارەى کە دەرهەق بە موسڵمانانى بۆرما دەکرێ.: ماڵپەڕی وەڵامەکان
واجبی موسڵمان چیە سەبارەت بەو کۆمەڵکوژى و کوشتارەى کە دەرهەق بە موسڵمانانى بۆرما دەکرێ.
پرسیار:

سەبارەت بە موسڵمانانى بۆرما ئەم پرسیارە لە  شێخ سعد الشثري کراوە
ئه‌وه‌ی كه‌ ڕووده‌دات له‌ (بۆرما) له‌ كۆمه‌ڵكوژی و كوشتنی به‌به‌رنامه‌ ، به‌داخه‌وه‌ كاره‌ساتێ گه‌وره‌ له‌وێ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێ بزانین وته‌ی به‌ڕێزتان چیه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ .

شێخ سعد الشثري لە وەڵامدا فه‌رمووی  سەرخستنی موسڵمان بۆ برا موسڵمانەکانی یەکێکە لە واجبە شەرعیەکان ، وه‌ واجبیش له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی تواناو ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ری جێبه‌جێ ده‌بێت .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك عه‌وام و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ توانابێت ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ری ‌دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌خودای گه‌وره‌ بكات تاوه‌كو په‌روه‌ردگار به‌هێزو توانای خۆی خوێن و ماڵیان پارێزراو بكات و له‌خراپه‌و شه‌ڕی دوژمنه‌كانیان بیان پارێزێت ، وه‌ خوای گه‌وره‌ برایه‌تی ته‌بایی و یه‌كڕیزی بخاته‌ نێوانیانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان هاوكاری یه‌كتربن تاوه‌كو كاروباری یه‌كتر ڕابپه‌ڕێنن و به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا زاڵ بن .
وه‌ له‌سه‌ر زانایان و خاوه‌ن عیلم و خاوه‌ن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌كان واجبه‌ به‌وه‌ی باسی حاڵی ئه‌وانه‌ بكه‌ن و باسی خراپه‌و شه‌ڕو كوشتارو دزی و ئه‌تككردن و دەربەدەرکردن و زوڵمه‌كانی دوژمنه‌كانیشیان بكه‌ن تاوه‌كو خه‌ڵكی ئاشنابێ به‌وه‌ی چه‌نده‌ خراپن ده‌رهه‌ق به‌و گه‌له‌ موسوڵمانە.
هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی مه‌جال و پۆست و پله‌ی خۆی له‌سه‌ری واجبه‌ سه‌رخه‌ری ئه‌و موسوڵمانانه‌ بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كانه‌ ده‌بێت ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌و موسوڵمانه‌ چه‌وساوو ده‌ربه‌ده‌رانه‌ بگه‌یه‌نێته‌ هه‌موو جێگایه‌ك لەجیهان به‌هۆی ئینته‌رنێته‌كه‌یه‌وه‌ تاوه‌كو خه‌ڵكی ئاگاداری حاڵیان بن و به‌هانایانه‌وه‌ بچن و خوێن وماڵیان بپارێزن له‌و دوژمنانه‌.

به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌توان و به‌رپرس و ڕێكخراوه‌ مرۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان واجبه‌ به‌وه‌ی هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی تواناو سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هانای ئه‌و كه‌سانه‌ بچێت و چیدی نه‌هێڵێت خوێنی موسوڵمانان له‌وه‌ زیاتر بەناهەق بڕێژرێت و سه‌روه‌ت و سامان و ماڵیان به‌تاڵان ببرێت و له‌خاك وئاوی خۆیان وه‌ده‌ر بنرێن .
كه‌واته‌ له‌سه‌ر تاك به‌تاكی ئه‌م ئوممه‌ته‌ واجبه‌ هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی تواناو مه‌نزیله‌ت و پله‌و پایه‌ی ، هه‌وڵی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ تاوەکو ئەو گەلە ڕزگاری بێت ، بۆیه‌ داواكارین له‌خودای به‌رز خوێنیان بپارێزێت ، وه‌ دووریان بخاته‌وه‌ له‌شه‌ڕو خراپه‌ی دوژمنه‌كانیان ، ته‌بایی و یه‌كڕیزیش بخاته‌ نێوانیانه‌وه‌ دڵه‌كانیان پێكه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌ ، خودای به‌رز سه‌رخه‌رو پشتیوان و هاوكاریان بێت .

تەماشاى ئەمەش بکە 

هه‌ڵوێستی موسڵمان سەبارەت به‌وه‌ی كه‌ له‌(بۆرما) موسڵمانەکان دەکوژرێن

سەردان: ٣,٥٦٨ بەش: هەمەجۆر