هۆکاری چییە کە کێشە لە نێوان خێزانەکان زۆر بووە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆکاری چییە کە کێشە لە نێوان خێزانەکان زۆر بووە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یـەکـەم : هۆکاری سەرەکی کێشەی نێوان موسڵمانان بەگشتی و خێزانەکان بە تایبەتی ، بریتیە لە دووری لە خوای پەروەردگار.
کاتێک ئەندامانی خێزانێک گشتیان یان هەندێکیان دوور دەبن لە خوای پەروەردگار و طاعەتی خوای پەروەردگار ناکەن و زیکری خوا ناکەن ، دوعا ناکەن ، قورئان ناخوێنن ...هتد
لەولاشەوە مەعصیەت و تاوان دەکەن ، بۆ نموونە: کەناڵەکە چی بێ شەرعی و تاوان و گوناهـە لە سەریەتی ، و بە ئینتەرنێت چی خوای گەورە پێی ناخۆشە و پێی توڕە دەبێ لە ماڵیاندا کار دەکات ....هتد
بێ گومان ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە شەیتان لەو ماڵەدا بێت ، وە بەڕاستی ئیشی شەیتانیش بریتیە لەوەی کە تەفرەقەو (تحریش) بنێتەوە لە نێوان خێزانەکان بە گشتی و لە نێوان ژن و مێردیش بە تایبەتی((ولكن في التحريش بينهم)) (رواه مسلم :2812).
خوای پەروەردگار خۆی فەرموویەتی: ((وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا)).(طـه:124).
"هەرکەسێ پشت لە یادی خوا بکات و پشت لە دینی خوا بکات (پا بەندی دینی خوا نەبێت) ئەوە بەڕاستی ژیانێکی زۆر تەنگ و ناڕەحـەت و تەسک و ناخۆش بۆ ئەو کەسە هەیە "
ئەوکەسەی کە پشت لە یادی خواو لە دینی خوا دەکات ژیانی خۆش نابێت، بۆیە خێزان خۆشحاڵ نابێ، بەختەوەر نابێ، ناکۆک دەبن لەگەڵ یەکتریدا ،
کەواتە هۆکاری سەرەکی بریتیە لە پابەند نەبوون بە دینی خوای پەروەردگارەوە.
دووەم : گرنگە کە ئەندامانی خێزان ئەهلی مەشورەت بن بە یەکتری و پرس و ڕاوێژ بەیەکتر بکەن و لەگەڵ یەکتر دابنیشن و گفتوگۆ بکەن لە بابەتەکاندا، وە ڕێز لە یەکتری بگرن ، ئادابە شەرعییەکان بپارێزن ، ڕێزی گەورە هەبێ، بەزەیی بە بچوکدا بێتەوە ، ئیحترامی یەکتر بگرن و بەسوک سەیری یەکتر نەکەن و....هتد.

ـ ئەمانە زۆر گرنگن کە هاوکاری یەکتر بن إن شاء الله ، بۆ ئەوەی ژیانی خێزان بەختەوەرو خۆشحاڵ و سعید بێت ، نەک ناخۆشحاڵ بێت.

"خوای گەورە هەموو لایەکمان خۆشحاڵ بکات"
دکتۆر عبداللطیف أحمد

سەردان: ٥,٣٥٧ بەش: ژنهێنان و خێزان