حوکمی بەرۆژوو بوونی رۆژانی جەژنی قوربان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەرۆژوو بوونی رۆژانی جەژنی قوربان
پرسیار:

حوکمی بەرۆژوو بوونی رۆژانی جەژنی قوربان

رۆژانی جەژنی قوربان دروست نیە تێیدا بەرۆژوو ببین چونکە پێغەمبەری خوا - - فەرموویەتی: ( أيام التشريق أيام أكل وشرب وذكر لله). 

رواه مسلم.
واتا: (أيام التشريق ) كه دووەم و سێیەم و چوارەم رۆژی جەژنی قوربانن؛ رۆژانی خواردن و خواردنەوەو زیکری خوان).

بەڕێزان ئەم حوکمە بۆ کەسێکە كه لە حەج نەبێت، بەڵام ئەگەر لە حەج بوو، وە حەجەکەی ( تمتع )یان (قارن) بوو، وە نەیبوو کە حەیوانێک سەڕببرێت ئەوا دەبێت ( ١٠) رۆژ بەرۆژوو ببێت، (٣ ) رۆژی لە حەج وە (٧) رۆژەکەشی لە دووای گەرانەوەی بۆ شارەکەی خۆی، جا هەر کەسێک لەم تاقمە بێت ئەوا بۆی هەیە کە ( أیام التشریق) بەرۆژوو ببێت.

جگە لەم کەسانە کەسی تر بۆی نیە بەرۆژوو ببێت لەم چەند رۆژەدا، تەنانەت ئەو کەسانەشی کە کەفارەتی (قتل) یان ( ظهار ) یان هەر کەفارەتێکی تریان لەسەرە، کە پێویستە لەسەر یەک بەرۆژوو ببن، لەم چەند رۆژەدا دروست نیە بەرۆژوو ببن، بەڵکو دووای جەژن دەست پێ دەکەن و بەردەوام دەبن لە تەواو کردنی کەفارەتەکەیان.

وە بە هەمان شێوە ئەو کەسانەی کە أیام البیض بەرۆژوو دەبن، دروست نیە (١٣)ی ئەم مانگە بگرن چونکە دەکاتە چوارەم رۆژی جەژن،
وە دەتوانن (١٤ " ١٥ " ١٦ )ى ئەم مانگە بەرۆژوو ببن.

بۆچی پێی دەوترێت ( أیام التشریق )؟
قال الشیخ محمد بن صالح العثیمین : سميت بأيام التشريق، لأن الناس يشرقون فيها اللحم أي ينشرونه في الشمس، لييبس حتى لا يتعفن إذا ادخروه. (مجموع فتاوى ورسائل كتاب الصيام).

واتا: بۆیە ناوی لێ نراوە (أیام التشریق)؛ چونکە خەڵکی گوشتیان تێیدا دەکردە بەر هەتاوەکە بۆ ئەوەی ووشک ببێتەوەو ئەگەر هەڵیانگرت نەگەنێت.

والله أعلى وأعلم وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین.

---------------------
ستافی وەڵامەکان

سەردان: ٣,٥٤١ بەش: ڕۆژووى سوننەت