هیچ هەست بە چێژ و خۆشی ناکەم لەگەڵ خێزانەکەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هیچ هەست بە چێژ و خۆشی ناکەم لەگەڵ خێزانەکەم
پرسیار:

من گەنجێکم وا ماوەی پێنج مانگە زەواجم کردووە بەڵام بەداخەوە هەست بەهیچ چێژێک ناکەم لەگەڵ خێزانەکەم دا لەکاتێکدا هیچ کێشەیەکی جنسیم نییە تەنها ئەوە نەبێت من هەست بەبوونی خێزان ناکەم لەگەڵم و وای لێهاتووە بووەتە شتێکی سادە بەلامەوە ، و من نازانم بۆ هەست بەهیچ جوڵاندنی ئارەزوویەک ناکەم بەرانبەر خێزانەکەم لەگەڵ تێبینى ئەوەشدا کەمن لەکاتی تەماشاکردنی فیلمی سێکسی ودەسپەڕدا زۆر هەستم بەچێژ دەکرد بەڵام دوای زواج کردن وازم لێی هێنا ، جا ئێستا من جارێکی تر بیرم لەزەواج کردن کردووەتەوە بەڵکو خەتاکە لەخێزانم بێت ، وئامۆژگاری ئێوە چی یە بۆ من؟

سەرەتا داوا کارین خودا کارت بۆ ئاسان کات و ئەو کێشەیەت لەسەر لاببات وپاشان: 

یەکەم:
تۆ هێشتا لەسەرەتای ژیانی هاوسەرگیری دایت ، و ئەو ماوەیەیی لەگەڵ خێزانەکەتدا بەسەرە بردووە بەس نی یە بۆ حوکم دان لەسەر خێزانەکەت ؛ بۆیە پەلە مەکە لەبڕیار دان لەبارەی ژیانی هاوسەرگیریتەوە .
و ئایا تۆ لەخۆت پرسیوە گەر دوای زەواج کردنی دووەم هەمان کێشەت هەبوو ئەو کات چ دەکەیت وهەڵوێستت چۆن دەبێت ؟

دووەم:
ڕەنگە ئەو کێشەیەیی کەهەتە هۆکاری دەسپەڕ بێت کەپێشتر کردووەتە ، وهەروەها تەماشا کردنی فیلمی سێکسی کەخەیاڵی بردوویت وشەیتانیش ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لەوروژاندنی هەستتدا وخۆشەویست کردنی کاری حەرام لات ، بۆیە لەکاتی کاری حەڵاڵدا هەست بەو چێژە ناکەیت .
پێویستت بە پاککردنەوەی مێشکە ، و زۆر (ٲستغفر الله) کردنە ، و لەبیر کردنی چێژی حەرامە ئەوەی کە پێشتر هەتبووە .
ڕەنگە ئەوەی ئێستا هەستی پێ دەکەیت لەڕازاندنەوەی شەیتانەوە بێت ، بەڵکو وات لێ بکات واز لەحەڵاڵ بێنیت ، ودوو بارە بگەڕێیتەوە سەر کاری حەرام ونەشیاو .
و ئەوەت لەبیر نەچێت شەیتان ئامادەی چێژی حەرام دەبێت و هەڵت دەنا لەسەری ، هەروەک شەیتان ئافرەتی نامەحرەم دەڕازێنێتەوە تاوەکو پیاو لەخشتە دەبات ، لەکاتێکدا ڕەنگە بەئەندازەی خێزانەکەی خۆی جوان نەبێت!!

جا بۆیە زۆر پەنا بگرە بەخودا لەشەیتان وزۆر (ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) بکە، وزۆر زیکر ویادی خودا بکە ، ئا بەوە شەیتان لێت دوور دەکەوێتەوە وڕزگارت دەبێت لەختورە و وەسواسەکانی .

سێیەم:
تۆ پێویستت بەوەیە تا ڕادەیەک سەریح بیت لەگەڵ خێزانەکەتدا ، بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە کاریگەری نەبێت لەسەر پەیوەندی ژن ومێردایەتی ونەبێتە هۆکاری تێک چوونی خێزان لەکاتێکدا چارەسەر کردن لەسەرەتادا ئاسانە .

نسأل الله تعالى أن ييسر لك أمرك ويوفقك لكل خير .

سەردان: ٥,١١٤ بەش: پرسیارە جنسیەکان