ئەگەر پیاو تەنها زەكەرى بهێنێ بەكۆمى ژنەكەیدا نەیخاتە ناوەوە لەم حاڵەتەشدا هەر بەگوناه دادەنرێت؟
سەبارەت بەوەى كە ئەگەر پیاو تەنها زەكەرى بهێنێت بە كۆمى خێزانەكەیداو نەیخاتە ژوورەوە هەر درووست نیە ، چونكە هەر كارێك هۆكاربێت بۆ حەرام و بەرەو حەرامت بەرێت ئەویش حەرام دەبێت ، پێغەمبەرى خوا ﷺ نموونەى شوانێك دێنێتەوە كە لە قەراغى لەوەڕێك مەڕەكەى بلەوەڕێنێت نزیكە مەڕەكە بچێتە ناو لەوەڕەكەو لێى بخوات ، بەڵام ئەگەر دوور لە لەوەڕەكە بیلەوەڕێنێت ئەوا مەترسى لێناكرێت .(كالراعى حول الحمى یوشك ان یرفع فیە) صحیح سنن ابن ماجە رقم (3984)
بۆیە ئەگەر كەسێك هەمیشە لە نزیك حەرام و قەدەغەكراوەكاندا بێت ئەوا هەر دەكەوێتە ناوییەوە .
بەڕێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وەڵامى ئەم پرسیارەى داوەتەوە .