دروست نیه چونه لاى خێزان له كۆمه‌وه، هه‌روه‌ها دروست نیه چونه لاى خێزان له كاتى حه‌یز و نیفاسدا، به‌ڵكو ئه‌مه یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (222) نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ] [البقرة: ٢٢٢ – ٢٢٣].
واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم پرسیارت لێده‌كه‌ن له باره‌ى حه‌یزه‌وه، بفه‌رموو: ئه‌وه ئازار و ناڕه‌حه‌تیه بۆ ئافره‌تان، جا له‌كاتى بێنوێژیدا دوركه‌ونه‌وه له ئافره‌تان تا پاك ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر پاك بوونه‌وه و خۆیان شوشت ئه‌وه بڕۆنه لایان له‌و شوێنه‌وه كه خواى گه‌وره فه‌رمانى كردووه، خواى گه‌وره ته‌وبه‌كاران و پاك و خاوێنهكانى خۆش ده‌وێت. خێزانه‌كانتان (له پاكیدا) كێڵگه‌ن بۆ ئێوه كه‌وا بوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێتان خۆشه بچنه لایان (به مه‌رجێك له شوێنه شه‌رعییه‌كه‌وه بێت).
خواى گه‌وره ڕ‌ونى كردووه‌ته‌وه له‌م ئایه‌ته‌دا، كه واجبه دوركه‌وینه‌وه له خێزانه‌كانمان له كاتى حه‌یزدا، وه هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ى كردووه لێمان، كه نزیكیان نه‌كه‌وینه‌وه (بۆ جوتبوون) هه‌تا پاك ده‌بنه‌وه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه حه‌رامه جوتبوون له حه‌یزدا.
هه‌روه‌ها له كاتى نیفاسیشدا هه‌تا پاك ده‌بنه‌وه كاتێك كه پاكهوهبوون و خۆیان شۆرد دروسته پیاو بچێته لاى خێزانى له‌و شوێنه‌ى كه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێكردووه، ئه‌ویش شوێنى منداڵ بوونه، به‌ڵام كۆم كه شوێنى پیسى یه شوێنى منداڵبون نیه دروست نیه چونه لاى خێزان له كۆمه‌وه، به‌ڵكو یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان وه یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ى، كه زۆر به ئاشكرا له شه‌رعدا باسكراوه.
ئه‌بوداود و نهسائى گێڕاویانه‌ته‌وه (ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) له پێغه‌مبه‌رى خواوه - صلى الله علیه وسلم - ، كه فه‌رموویه‌تى: «مَلْعُونٌ مَنْ أَتَى امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا»(1). واته: لهعنهتى لێكراوه ئه‌و كه‌سه‌ى، كه ده‌چێته لاى خێزانى له كۆمی یه‌وه.
هه‌روه‌ها ئیمامى تورمذى و نهسائى (ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) له ئیبن و عه‌بباسه‌وه (ڕه‌زاى خوایان لێبێت) گێڕاویانه‌ته‌وه، كه فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: « لاَ يَنْظُرُ اللَّهُ إِلَى رَجُلٍ أَتَى رَجُلاً أَوِ امْرَأَةً فِى الدُّبُرِ »(2). واته: خواى گه‌وره به چاوى ڕه‌حمه‌ت سه‌یرى پیاوێك ناكات كه بچێته لاى پیاوێك، یان ئافره‌تێك له كۆمه‌وه.
هه‌روه‌ها چوونه لاى خێزان له كۆمه‌وه، یه‌كێكه له‌و كاره حه‌رام كراوانهى كه حه‌رامه له‌سه‌ر پیاوان و ئافره‌تان هه‌موویان، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: له‌باره‌ى قه‌ومى لوطه وه، لوط (سه‌لامى خواى لێبێت) فه‌رمووى به قه‌ومه‌كه‌ى: [إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِّنَ الْعَالَمِينَ ] [العنكبوت: ٢٨]. واته: ئێوه كارى فاحیشهیهك ده‌كه‌ن، كه هیچ گه‌لێك پێش ئێوه ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله علیه وسلم سێ جار فه‌رمووى: «لَعَنَ اللَّهُ مَنْ عَمِلَ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ»(3). واته: لهعنهتى خوا له‌و كه‌سه بێت، كه كارى قه‌ومى لوط ده‌كات.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانان خۆیان بپارێزن له‌م كاره و له هه‌مو ئه‌و كارانه‌ى، كه خواى گه‌وره حه‌رامى كردووه، وه هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر ژنان و پیاوان خۆیان دووربگرن له‌م كاره خراپه، وه له‌سه‌ر ئافره‌تان خۆیان دوور بگرن له‌م خراپه و حه‌رامه و نه‌هێڵن پیاوه‌كانیان بێنه لایان له كاتى حه‌یز و نیفاسدا یان له كۆمه‌وه، داوا ده‌كه‌م، كه خواى گه‌وره موسوڵمانان بپارێزێت له هه‌موو كارێك، كه پێچه‌وانه‌ى شهرعهكهیهتى .
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل وَمَقالات متنوعة لابن باز رحمه الله، كِتَاب الدَّعوَة (2/ 215 – 216).
=============
(1) صَحيح: رَوَاهُ أَبو داود، رَقَمْ: (2162)، وَالنَّسائي في الْكُبْرَى، رَقَمْ: (9015)، وَصَحَّحَهُ الأَلْبَاني في التَّرغيب وَالتَّرهيب، رَقَمْ: (2432).
(2) حَسَنْ: رَوَاهُ التُرْمُذي، رَقَمْ: (1198)، وَالنَّسائي في الْكُبْرَى، رَقَمْ: (9001)، صَحيح وَضَعيف التُرمُذي، رَقَم: (1166).
(3) رَوَاهُ أَحْمَدْ (1/217)، وَصَحَّحَهُ الأَلْبَاني في سِلْسِلَة الأَحَاديث الْصَّحيحَة، رَقَمْ: (3462).