بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
راحەت نەبوونى ئافرەت كێشەیەكە چارەسەركردنەكەى ئاسانە ئەگەر كێشەى زوو ڕشانەوەى تۆماو (سرعة القذف)ى لە مێردەوە چارەسەر بكرێت، چونكە بە هۆى ئەم كێشەیە مێرد كارى خۆى زوو تەواو دەكات و دوور لە خێزانەكەى دەكەوێت بەڵام خێزانەكەى هێشتان كارى خۆى تەواو نەكردووە و هەست بە راحەت نەبوون دەكات، واتە دەبێت پێى بڵێى كە ئەم كێشەتە هەیە و دەبێت تێبگات كە خێزان هەقى شەرعى خۆى هەیە لەم مەسەلەدا. واتە كێشەكەتان لە ڕووى پێوەندى بوونەوە و دەبێت بەپێكەوە بزانن چیتان پێویستە وەكو خێزان و مێرد لە كاتى ئەنجامدانى كارى جووتبووندا تاوەكو راحەت نەبوونەكە چارەسەر بكرێت. نابێت شەرم لەم شتانە بكەیت وەكو خێزان و دەبێت داواى لێ بكەیت وەكو مێردى خۆتەوە كە كارى جووتبوونەكەى ئەنجام بدات بەشێوەیەكى ئاسایی و چاوەڕوانى تەواوبوونى خێزانى بكات و لێ ى دوورنەكەوێت و بخەوێت و خێزانەكەى هێشتان راحەت نەبووە، چونكە زۆربەى پیاوان نازانن ئەم شتە پێویستە لێیان ئەنجامى بدەن لەگەڵ خێزانەكانیانە بەهۆى كەمى زانیارى لە پێویستیەكانى خێزان لە كاتى جووتبووندا و وادەزانن كە خێزان وەكو مێرد كارى خۆى زوو تەواو دەكات و ئەم تێگەیشتنە زۆر هەڵەیە، واتە نابێت مێرد واز لە جووتبوون لەگەڵ خێزانەكەى بكات ئەگەر تەواوى كرد تاوەكو خێزانەكەى هەست بە راحەت بوون دەكات.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.