به‌ڵێ ئافره‌تان خه‌ون ده‌بینن هه‌روه‌كو چۆن پیاوان خه‌ون ده‌بینن، چونكه ئافره‌تان هاوشێوه‌ى پیاوانن، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت یان پیاو خه‌ونى بینى، به‌ڵام ئاوى نه‌بینى له دواى هه‌ستان یان شوێنه‌وارى ئاوى نه‌بینى ئه‌وه خۆشۆرین پێویست نیه له‌سه‌رى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوى بینى ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رى خۆى بشۆرێت له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئوم سوله‌یم (ڕه‌زاى خواى لێبێت)، كه فه‌رمووى: إِنَّ اللَّهَ لاَ يَسْتَحْيِى مِنَ الْحَقِّ ، هَلْ عَلَى الْمَرْأَةِ مِنْ غُسْلٍ إِذَا هِىَ احْتَلَمَتْ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ - ﷺ - « نَعَمْ إِذَا رَأَتِ الْمَاءَ »(مُتَّفَقٌ عَلَيهِ). واته : خواى گەورە لە حەق شەرم ناکات ، ئایا ئافره‌ت خۆشوشتنى له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر خه‌ونى بینى، پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئاوى بینى. واته: ئه‌گه‌ر ئاوى بینى پێویسته خۆى بشۆرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ونیشى بینى، به‌ڵام ئاوى نه‌بینى ئه‌وه خۆشوشتن پێویست نیه له‌سه‌رى وه ئه‌گه‌ر ئاوى بینینوه له پێشودا، به‌ڵام خۆى نه‌شوشتوه ئه‌وه با هه‌وڵبدات چه‌ند نوێژى فه‌وتاوه با بیكاته‌وه .
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (11/230).