ئایا حوكمی لابردنی مووی دەم وچاو یان مووی زیادەی برۆكان ‏چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی لابردنی مووی دەم وچاو یان مووی زیادەی برۆكان ‏چیە؟
پرسیار:

ئایا حوكمی لابردنی مووی دەم وچاو یان مووی زیادەی برۆكان چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر لە دەم وچاودا مووی زیادە هەبوو كە دەم وچاوی تێك دەدا وەكو ڕیش وشوارب لەئافرەتدا ئەوا لادەبرێت، بەڵام مووی ئاسایی لانابرێت، كە پێی دەوترێت دەم وچاو هەڵگرتن، بەهەمان شێوە برۆكانیش دەستكاری ناكرێن، چونكە پێغەمبەر نەفرەتی لێ كردووە: " لعن النامصات والمتنمصات " كە بریتیە لەلابردنی مووی ئاسایی دەم وچاوو برۆكان.
الشیخ عبد العزیز بن باز

سەردان: ٢,٩٥٧ بەش: ئافرەتان