ئایا دروستە لەبەركردنی ئەو جل وبەرگانەی كە وێنەی لەسەرە وەك ماسی وباڵندەو هتد؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دروست نیە مرۆڤ پۆشاكێك لەبەر بكات كە وێنەی لەسەر هەبێت ئیتر جل وبەرگی دەرەوە بێت یان كڵاو بێت یان فانیلە بێـت، ئەوەش لەبەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم كە دەفەرموێت: فریشتەكان ناچنە ماڵێكەوە كە وێنەی تێدا هەبێت، بەهەمان شێوە دروست نیە بۆ ئافرەتیش كە خشڵ وزێڕێك بەكاربهێنێت لەشێوەی گیانلەبەر دروست كرابێت، ئیتر باڵندە بێت یان خشۆك بێت یان چوارپێ یان ئاوی.
الشیخ محمد بن صالح العثیمین فتاوی نور علی الدرب