هەندێ لە ئافرەتان مووی برۆكانیان هەڵدەكەنن و باریكی دەكەنەوە بەمەبەستی خۆڕازاندنەوە ئایا حوكمی چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێ لە ئافرەتان مووی برۆكانیان هەڵدەكەنن و باریكی دەكەنەوە بەمەبەستی خۆڕازاندنەوە ئایا حوكمی چی یە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەم باسە دوو شێوازی هەیە:
شێوازی یەكەم: ئەگەر بە هەڵكەندن بێت ئەوا حەرامە و لەتاوانە گەورەكانە،چونكە پێغەمبەری خوا لەعنەتی كردووە لەوەی بۆی دەكرێت و ئەوەشی دەیكات.
شێوازی دووەم: بریتی یە لەوەی كورت بكرێتەوەو هەڵنەگرێت،ئەمەش ڕای جیاوازی تێدایە لە نێوان زانایاندا كە ئایا بەر لەعنەتەكە دەكەوێت یان نا؟
بۆیە باشتر وایە لێی دوور بكەوێتەوە بۆ ئەوەی لە خیلافەكە دەرچێ.
بەڵام ئەگەر موو لە شوێنێكدا دەربچێت كە خۆی بێ موو بێت، و نائاسایی بێت وەكو دەچوونی شوارب لای ئافرەتان، یان لەسەر گۆنای موو دەربچێت،ئەم جۆرانە هیچی تێدا نیە ئەگەر لاببرێت ، چونكە ئەم شێوازە ئاسایی نی یە و جوانی ئافرەت تێك دەدات.
بەڵام برۆ هەندێ جار لە بنەڕەتدا یان باریكە یان پڕ و پانە،وە هەرچی خۆی لەبنەڕەتدا وابوو ئەوا دەستكاری ناكرێت،چونكە خەڵك بە عەیبەی دانانێت بەڵكو لابردنی بە جوانی دادەنێن یان هێشتنەوەی بە جوان، ئەمە لەو كارانە نی یە كە بەعەیبە دابنرێت تاوەكو مرۆڤ پێویست بكات بە لابردنی.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله]

سەردان: ٢,٤٦١ بەش: ئافرەتان