ئایا حوكمی پرچی سەناعە بۆ پیاوان و ئافرەتان چی یە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی پرچی سەناعە بۆ پیاوان و ئافرەتان چی یە؟
پرسیار:

ئایا حوكمی پرچی سەناعە بۆ پیاوان و ئافرەتان چی یە؟ و هەروەها حوكمی تەمسیل و خۆنواندن چی یە ؟ بەنیسبەت پیاوان و ئافرەتانەوە ؟

درووست نی یە پرچی سەناعە بۆ پیاوان و ئافرەتان ، و بەنیسبەت ئافرەتانەوە ، چونكە غەش و فێڵی تێدایە بەشێوەیەك كەسی بینەر وا گومان دەبات ئەو پرچە پرچی ئەسڵی خۆیەتی لەكاتێكدا لەحەقیقەتدا بە شێوەیە نی یە ، ولەم كارەدا فێڵ و ناڕوونی هەیە لەوانەیە ببێتە هۆكاری ئەوەی كەسێك مارەی بكات یاخود داوای بكات .
وبەنیسبەت پیاوەوە بەهیچ شێوەیە لەشێوەكان درووست نی یە ، هەندێ‌ جار درووستە بۆ ئافرەت بۆ نموونە گەر لەئەسڵدا پرچی نەبێت وەك ئەوەی پرچی هەر لە بونیاد نەڕوابێت لەم حاڵەتەدا درووستە ، چونكە ناچارە و پێویستی بەوەیە ، بەڵام بۆ پیاوان پرچی سەناعە بەهیچ شێوەیەك لەشێوەكان درووست نی یە بەتایبەتی گەر مەبەست لێی تەمسیل بێت ولەم حاڵەتەدا بەشێوەیەك دەردەكەوێت كە شێوەی ئەسڵی خۆی نی یە و ڕەنگە ئەو شێوەیە خۆ شوبهاندنی تێدا بێت بە ئافرەتان یاخود خۆ شوبهاندنی تێدا بێت بە بێباوەڕان و یاخود جگە لەمانەش .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٤٣٤ بەش: ئافرەتان