خێزانەكەم گرنگی دەدات بەجوانی خۆی كاتێك دەچین بۆ ماڵ كەسێك یاخود كەسێك دێ بۆ ماڵمان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خێزانەكەم گرنگی دەدات بەجوانی خۆی كاتێك دەچین بۆ ماڵ كەسێك یاخود كەسێك دێ بۆ ماڵمان
پرسیار:

من  ماوەی دەساڵە ژنم هێناوە  خێزانەكەم گرنگی دەدات بەجوانی خۆی كاتێك دەچین بۆ ماڵ كەسێك یاخود كەسێك دێ بۆ ماڵمان ، ئایا بۆم هەیە لەم  بارەیەوە قسەی لەگەڵدا بكەم  یاخود چی بكەم  ؟

درووست نی یە بۆ ئافرەت كاتێك كە ویستی بچێتە دەرەوە بۆ پێویستیەك خۆی بڕازێنێتەوە و بۆنی خۆش لەخۆی بدات ، چونكە ڕێخۆشكارە بۆ فیتنە ، و بەتەئكید ڕێگری كراوە لە خۆڕازاندنەوە و بۆنی خۆش لەخۆدانی ئافرەت لەكاتی دەرچوونیدا لەماڵ .
وفەرمانی پێكراوە بەجلێكی سادە و ئاساییەوە دەرچێت هیچ ڕازاندنەوە و بۆن لێدراو نەبێت .
بەڵام خۆی جوان بكات لەماڵی خۆیدا هیچ ئیشكالێكی تێدا نی یە بەمەرجێ جلێكی داپۆشراو و چاكی لەبەردا بێت كە هیچ لاشەی دەرنەكەوێت تەنها ئەوەندە نەبێت كە عادەتەن ئافرەتی موسوڵمانی مولتەزیم ئەوەندەی دەر دەكەوێت و ئافرەتی موسوڵمان بەر پرسیارییەتیەكی گەورەی لەسەر شانە بەنیسبەت خودی خۆیەوە بەشێوەیەك خۆی دوور كاتەوە لەتاوان و دەس گرتوو بێت بە جێبە جێكردنی فەرمانەكانی خوداوە .

الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٩٢١ بەش: ئافرەتان