ئایا حوكمی دانانی نینۆكی دروستكراو(صناعی) چیە، لەكاتێكدا ‏هەوڵ دەدەم هەرگیز پیاو نەیبینێت؟ ‏: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی دانانی نینۆكی دروستكراو(صناعی) چیە، لەكاتێكدا ‏هەوڵ دەدەم هەرگیز پیاو نەیبینێت؟ ‏

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەم جۆرە كارە هیچ بنچینەو بنەوایەكی نیە، و دروست نیە، بەڵكو واجب وسوننەت ئەوەیە كە كورت بكرێتەوە لە ماوەی كەمتر لە چل ڕۆژدا، [يقول أنس رضي الله عنه: " وُقت لنا في قص الشارب وقلم الظفر ونتف الإبط وحلق العانة ألا ندع هذا أكثر من أربعين ليلة "، وفي اللفظ الآخر: " وقت لنا رسول الله ] ، كەوابوو ژن وپیاو فەرمان پێكراون بەوەی نینۆكەكانیان بقرتێنن لەماوەی كەمتر لە چل ڕۆژدا، ئیتر چۆن دەكرێت نینۆكی تری بۆ دابنێیت؟ ئەمەش بێزراوەو هیچ ڕێگەیەكی نیە.
[الشيخ عبد العزيز بن باز فتاوى نور على الدرب]

سەردان: ٢,٢٤٩ بەش: ئافرەتان