چەند كوڕێك داخوازیان كردووم بەڵام ڕازی نەبووم چونكە لە ئیمان دا لاواز بوون ئایا من گوناهبار دەبم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند كوڕێك داخوازیان كردووم بەڵام ڕازی نەبووم چونكە لە ئیمان دا لاواز بوون ئایا من گوناهبار دەبم؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

باشترین ژنهێنان و شووكردن ئەوەیە كوڕ و كچ بەدواى ئیمان و ڕەوشت دا بگەڕێن هەرچى كەسەكە ئیماندارو بەڕەوشت بێت ئەوەچاكترە و دەبێتە مایەى خۆشگوزەرانى دونیاو ڕۆژى دوایى پێغەمبەرى خوا () دەفەرموێ: (تنكح المرأة لاربع لمالها و لجمالها و لنسبها و لدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك) واتە: ئافرەت بۆ چوار شت مارە دەكرێت لەبەر ماڵ و سامانى وە لەبەر جوانى و شۆخ و شەنگى وەلەبەر كەسو كارو عەشیرەتى وەلەبەر دین و ئیماندارى تۆ ئافرەتى دیندارو هەڵبژێرە توشى خێرو خۆش دەبى، وە بۆ پیاوان دەفەرموێ: (إذا جاءكم من ترضون دينه و خلقه فزوجوه) واتە: ئەگەر پیاوێ دیندارو بەڕەوشت هاتە خوازبێنى كچەكەتان ئەوە بیدەنێ.
بۆ تۆش بەڕێزم ئەگەر تا كەسێكى ئیماندار بێت باشترە ئەگەر نەبوو ئەوا لەوانەى كە دەڵێى ئیمانیان لاوازە بزانە باشترینیان كامەیە ئەوەیان هەڵبژێرە ئەگەر شووكردنت پێویست بوو.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٢٠٣ بەش: ئافرەتان