ئایا دروستە ئافرەتان حەیوان سەرببڕن یان سەربڕاوى ئافرەتان خواردنی دروست نیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ئافرەتان حەیوان سەرببڕن یان سەربڕاوى ئافرەتان خواردنی دروست نیە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان 

بنچینەكانى كارپێكراو لە شەریعەتى ئیسلامدا ئەوەیە كەپیاوان و ئافرەتان هاوبەشن وەك یەك وان مەگەر بەڵگە شتێك تایبەت بكات بەیەكێكیانەوە، سەر بڕینیش لەو حوكمانەیە كەتێیدا هاوبەشن، ئێمە هیچ بەڵگەیەك نازانین هەبێت وەسەربڕین تایبەت بكات بەپیاوانەوە، ئەو بەڵگە گشتیانەش كەبەڵگەن لەسەر دروستێتى سەربڕینی پیاوان و ئافرەتان دەگرێتەوە.
بڕوانە كتێبی: (فتاوى اللجنة الدائمة): (22 / 375).
تێبینى: ئەم پرسیار و وەڵامە‌ له گۆڤارى ڕێگاى ڕاست لەگۆشەى (وەڵامى شەرعى بۆ پرسیارى خوێنەران بڵاوكراوەتەوە). لە ئامادەكردنى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٣,٤١٩ بەش: ئافرەتان