من منداڵم لەبار چوو دوومانگ پێش ئێستا ئێستا پارچەیەكى ئەو منداڵەى تیادا ماوە...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من منداڵم لەبار چوو دوومانگ پێش ئێستا ئێستا پارچەیەكى ئەو منداڵەى تیادا ماوە...
پرسیار:

من منداڵم لەبار چوو دوومانگ پێش ئێستا ئێستا پارچەیەكى ئەو منداڵەى تیادا ماوە دكتۆر بۆم دەر دەكات وە دواى ئەوە خوێنم دەبێت ئایا ئەو خوێنە نوێژى پێوەیە؟

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

ئەگەر ئەو منداڵەى كە باست كردووە لە پرسیارەكەدا ڕۆحى چو بێ بە بەردا و دەست و پێ و ئەندامەكانى لەشى هەبێ ئەوە ئەو خوێنە خوێنى (نفاس)ە واتە خوێنى (مناڵبوون) وە نابێ نوێژ بكەیت تا پاك دەبیت وە ئەو خوێنە پیسە و نوێژى پێوە نییە ئەگەر ئەندامەكانى لەشى نەبوو ئەوە دەبێ نوێژەكانت بكەیت و ئەو خوێنەش بە خوێنى (نفاس) حیساب ناكرێت بەڵكە خوێنى بەربون (نزیف) ە. والله أعلم.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,١٣٨ بەش: حەیز و نیفاس