حوکمی ئەو خوێنە چیە کە لە پاش منداڵ لە بارچوون دەردەچێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو خوێنە چیە کە لە پاش منداڵ لە بارچوون دەردەچێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زانایان دەڵێن: ئەگەر کۆرپە لەبارچوو وە بوبو بە منداڵ ئەوا ئەو خوێنەی کە دەردەچێت خوێنی نیفاسە ، وە ئەگەریش لەبارچو وەنەبوبو بە منداڵ ئەوا ئەو خوێنەی کە دەردەچێت خوێنی لەبارچونەو واز لە نوێژ ناھێنرێت بەھۆیەوە ، وە کەمترین ماوەیەش بۆ ئەوەی ببێت بە منداڵ بریتیە لە ھەشتاو یەک رۆژ.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٦,١٤٥ بەش: حەیز و نیفاس