حوکمی ئەو ئافرەتانەی پێش تەواو بوونی چل ڕۆژ پاک دەبنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو ئافرەتانەی پێش تەواو بوونی چل ڕۆژ پاک دەبنەوە
پرسیار: ئەگەر ئافرەتى زەیسان پێش تەواوكردنى چل رۆژەكەى پاك بوویەوە ئایا بۆى هەیە جیماع بكات لەگەڵ مێردەكەیدا؟ وە ئەگەر لە دواى چل رۆژەكەیش خوێنى بۆ هات ئایا حوكمى چییە؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئافرەتى زەیسان دروست نییە بۆ مێردەكەى جیماعى لەگەڵدا بكات، وە ئەگەر لە ماوەى چل رۆژەكەدا پاك بوویەوە ئەوا واجبە لەسەرى نوێژ بكات و نوێژەكەشى صەحیحە، وە دروستیشە بۆ مێردەكەى جیماعى لەگەڵدا بكات لەم حاڵەتەدا

ئافرەتى زەیسان دروست نییە بۆ مێردەكەى جیماعى لەگەڵدا بكات، وە ئەگەر لە ماوەى چل رۆژەكەدا پاك بوویەوە ئەوا واجبە لەسەرى نوێژ بكات و نوێژەكەشى صەحیحە، وە دروستیشە بۆ مێردەكەى جیماعى لەگەڵدا بكات لەم حاڵەتەدا، چونكە خواى پەروەردگار لەبارەى حەیزەوە دەفەرموێـت: (وَيَسْأَلونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذىً فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ) (البقرة: من الآية222). واتە: وە پرسیارت لێدەكەن ـ ئەى پەیامبەرى خوا  ـ لەبارەى خوێنى حەیز و سوڕى مانگانەى ئافرەتانەوە ـ كە بریتیە لەو خوێنەى لەڕەحمى ئافرەتانەوە دێتە دەرەوە بە فیترەت لە چەند كاتێكى دیاریكراودا ـ ؟ تۆش لەوەڵامدا پێیان بڵێ : ئەو خوێنە پیسیەكى قیزەونە ، و زیان دەگەیەنێت بەوەى كە نزیكى بكەوێتەوە ، بۆیە خۆتان بە دووربگرن لە جووتبون لەگەڵ ئافرەتان لەماوەى سوڕى مانگانەدا هەتا خوێنەكە دەبڕێتەوە ، جا ئەگەر خوێنەكە بڕایەوە ، و خۆیان پاككردەوە ، ئەوسا لەگەڵیاندا جووت ببن لەو شوێنەوەى كە خواى پەروەردگار بۆى حەڵاڵكردون ، كە پێشەوەیەتى نەك پاشەوەى .

جا مادام ئازارەكە بوونى هەیە كە خوێنەكەیە، ئەوا جیماع دروست نییە، و ئەگەر پاك بێتەوە ئەوسا دروست و رێگەپێدراوە، وەكو چۆن نوێژیشی لەسەر واجب دەبێت، وە بۆى هەیە هەموو ئەو شتانەى كە بۆى نەبوو ئەنجامیان بدات ئێستا بۆى هەیە بە جیماعیشەوە با لە ماوەى چل رۆژەكەشدا بێت، بەڵام ئەوە هەیە كە مێردەكەى باشتر وایە ئارام بگرێت نەوەك بەهۆى جیماعەوە دووبارە ئافرەتەكە خوێنى بۆ بێت هەتا چل رۆژەكە تەواو دەكات، بەڵام ئەگەریش پێش ئەوە جیماعى كرد لەگەڵیدا ئەوا هیچی تێدا نییە و تاوانبار نابێت.

وە ئەگەر لەدواى چل رۆژ و دواى ئەوەش كە پاك بوویەوە خوێنى بینى ئەوا بە خوێنى حەیز دەژمێردرێت، و خوێنى زەیسانى نییە، وە خوێنى حەیز ئاشكرایە لاى ئافرەتان و هەركات هەستى پێكرد ئەوا خۆیەتى، وە ئەگەریش هەر بەردەوام بوو مەگەر چەند رۆژێكى كەم نەبێت ئەوا پێى دەوترێت (مستحاضة) و لەو حاڵەتەدا دەگەڕێتەوە بۆ عادەتى خۆى لە حەیزدا و بەپێى رۆژەكانى دادەنیشێت و ئەگەر لەوە زیادى كرد ئەوا غوسڵ دەكات و نوێژ دەكات. والله أعلم.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله  

سەردان: ٢,٣٢٤ بەش: حەیز و نیفاس