حوکمی ئەو ئافرەتانەی لە دوای چل ڕۆژ هەر خوێن دەبینن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو ئافرەتانەی لە دوای چل ڕۆژ هەر خوێن دەبینن
پرسیار: ئافرەت لەكاتى زەیسانیدا ئەگەر لەدواى چل رۆژیش هەر خوێنى لێ هات و نەبڕایەوە ئایا دەتوانێت نوێژ بكات و رۆژو بگرێت؟

ئافرەتى زەیسان ئەگەر خوێنى لەگەڵدا مایەوە لەسەرووى چل رۆژیشەوە و نەگۆڕابوو، ئەگەر رێككەوت لەدواى چل رۆژەكەوە كاتى حەیزە پێشووەكەى بوو ئەوا دادەنیشێت، وە ئەگەریش وەها نەبوو ئەوا زانایان ڕاجیاوازیان هەیە لەو بارەیەوە بەم شێوەیەى خوارەوە:

هەیانە دەڵێن: غوسڵ دەكات و نوێژ دەكات و رۆژو دەگرێت با خوێنیشی لێ بێت، چونكە ئەو كاتە وەكو (المستحاضة) وەهایە.

وە هەشیانە دەڵێن: ئافرەتەكە بەو حاڵەتەوە دەمێنێتەوە هەتا شەست رۆژ تەواو دەكات، چونكە ئافرەتى وا هەیە كە حاڵەتى زەیسانى شەست رۆژى پێ دەچێت، ئەمەش واقعە و هەیە، بۆیە بینا لەسەر ئەوە ئەو ئافرەتە چاوەڕێ دەكات هەتا شەست رۆژ تەواو دەكات، پاشان دواى ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ حەیزى خۆى و تا كاتەكەى تێپەڕدەبێت و دواى ئەوە غوسڵ دەكات و نوێژ دەكات چونكە ئیتر ئەوە (مستحاضة)یە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله  

سەردان: ٤,٣٨٦ بەش: حەیز و نیفاس