حوكمى بەكارهێنانى حەبی مەنعى حەیز: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى بەكارهێنانى حەبی مەنعى حەیز
پرسیار:

حوكمى بەكارهێنانى حەبی مەنعى حەیز چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەكارهێنانى حەبی رێگر لەهاتنى حەیز لەلایەن ئافرەتەوە ئەگەر لەڕووى تەندروستیەوە هیچ زیانێكى نەبێت ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نییە، بەمەرجێك مێردەكەى رێگەى ئەو كارەى پێ بدات، بەڵام بەگوێرەى زانیارى من ئەم جۆرە حەبانە زیان بە ئافرەت دەگەیەنێت، چونكە ئاشكرایە كە دەرچوونى خوێنى حەیز دەرچوونێكى سروشتیە، وە شتى سروشتیش ئەگەر لە كاتى خۆیدا رێگرى لێ بكرێت ئەوا هەردەبێت زیانێكى هەبێت بۆ سەر جەستە، هەروەها زیانێكى ترى ئەم حەبە ئەوەیە كە كاتى هاتنى حەیزەكەى تێك دەدات و لێى تێك دەچێت، و لەو حاڵەتەشدا لە گومان و دڵەڕاوكێدا دەمێنێتەوە دەربارەى نوێژ و جیماع لەگەڵ مێردەكەیدا و شتى تر پەیوەست بەو كارە، هەربۆیە من ناڵێم حەرامە، بەڵام پێم خۆش نییە ئافرەت بەكارى بهێنێت لەترسی ئەو زەرەرو زیانەى لەسەرى دروست دەبێت.

وە من دەڵێم: ئافرەت دەبێت ڕازى بێت بەو قەدەرەى كە خوا لەسەرى نووسیوە، جارێكیان پێغەمبەرى خوا لە كاتى حەجى ماڵئاواییدا دەچێتە ژورەوە بۆ لاى دایكى باوەڕداران عائیشە - رضي الله عنها – كەلەو كاتەدا دەگریا و لە ئیحرامیشدا بوو بۆ ئەنجامدانى عومرە، ئەویش فەرمووى: " ئەوە چیتە پێدەچێت كەوتبیتە حەیزەوە؟" ئەویش وتى : بەڵێ، ئەویش فەرمووى: " ئەوە شتێكە خواى گەورە لەسەر كچانى ئادەم نووسیوویەتى"(١)

 جا ئەوەى واجبە لەسەر ئافرەت ئەوەیە كە ئارام بگرێت و چاوەڕێى پاداشت بكات، و ئەگەر عوزرى بۆ دروست بوو لەئەنجامدانى نوێژ و رۆژو ئەوا سوپاس بۆ خوا دەرگاى زیكر كراوەیە و دەتوانێت زیكر وتەسبیحات بكات و صەدەقە بكات و چاك بێت بۆ خەڵكى بە كردار و گوفتار و ئەمەش لە باشترینى كردەوەكانە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله  

) أخرجه البخاري، كتاب الحيض، باب الأمر بالنساء إذا نفسن (294)، ومسلم، كتاب الحج، باب بيان وجوه الإحرام (1211) (120) .

سەردان: ٢,٧٤٥ بەش: حەیز و نیفاس