ئایا دروستە بۆ ئافرەتان داو و دەرمان بەكار بهێنن بۆ قەدەغە كردنی خوێنی (حيض) : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ ئافرەتان داو و دەرمان بەكار بهێنن بۆ قەدەغە كردنی خوێنی (حيض)

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
دروستە ئافرەتان داو و دەرمان لە ڕەمەزاندا بەكار بهێنن بۆ قەدەغە كردنی خوێنی (حيض) بەمەرجێك پزیشكی متمانە پێكراوی پسپۆڕ یان كەسانی شارەزا ئەوە بسەلمێنن كە هیچ زیانی بۆیان نییە و هیچ كاریگەری بۆ سەر منداڵدانی نییە، چاكتر وایە بۆ ئافرەتان ئەمانە بەكار نەهێنن چونكە خوای گەورە حەڵاڵی كردووە بۆیان ڕۆژوو نەگرن و لە كاتێكی تردا قەزای بكەنەوە.

وەڵامی لیژنەی هەیشەیی بۆ توێژینەوەی زانستی و فەتوا، لە كتێبی: فتاوى رمضان: (1 / 354).

سەردان: ٢,٤٠٥ بەش: حەیز و نیفاس