حوکمی خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتێک کە لە حەیز دایە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتێک کە لە حەیز دایە
پرسیار:

ئایا دروستە ئافرەتى حەیزدار قورئان بـخوێنێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

حەیزدار بۆ پێویستى دروستە قورئان بخوێنێت، وەكو ئەوەى مامۆستا بێت قورئان دەخوێنێت بۆ فێركردن، یان فێرخواز و قوتابی بێت و قورئان بخوێنێت بۆ فێربوون، یان قورئان فێرى منداڵى بچووك یان گەورەى خۆى بكات و خۆى قورئانەكە بخوێنێتەوە وئەوانیش لە دوایەوە بیخوێنن.

حەیزدار بۆ پێویستى دروستە قورئان بخوێنێت، وەكو ئەوەى مامۆستا بێت قورئان دەخوێنێت بۆ فێركردن، یان فێرخواز و قوتابی بێت و قورئان بخوێنێت بۆ فێربوون، یان قورئان فێرى منداڵى بچووك یان گەورەى خۆى بكات و خۆى قورئانەكە بخوێنێتەوە وئەوانیش لە دوایەوە بیخوێنن. بەهەرحاڵ ئەگەر پێویستى كرد ئافرەتى حەیزدار قورئان دەتوانێت بخوێنێت و هیچی تێدا نییە و دروستە، بەهەمان شێوە ئەگەر ترسا لەوەى بیرى بچێتەوە دروستە پێداچوونەوەى بكات و بیخوێنێت ئەگەر لە حەیزیشدا بێت، هەرچەندە هەندێك لە زانایان وتوویانە: دروستە بۆ ئافرەتى حەیزدار قورئان بخوێنێت بەڕەهایی و لەهەموو حاڵەتێكدا بابۆ پێویستیش نەبێت.

بەڵام هەندێكى تر وتویانە: حەرامە لەسەرى قورئان بخوێنێت با بۆ پێویسیش بێت. بۆیە سێ وتەى زانایان هەیە لەوبارەیەوە بەڵام ئەوەى پێویستە بووترێت لەنێویاندا ئەوەیە: ئەگەر پێویستى كرد بۆ قورئان خوێندن بۆ فێربوون یان فێركردن یان ترسی بیرچوونەوە ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله  

سەردان: ١٥٠ بەش: حەیز و نیفاس