حوكمى زه‌ردى و ڵێڵى پێش حه‌یز: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى زه‌ردى و ڵێڵى پێش حه‌یز
پرسیار:

ئافره‌تێك پێش كاتى هاتنى حه‌یزى خۆى زه‌ردى و ڵێڵى ده‌بینێت و واز له‌ نوێژ ده‌هێنێت، پاشان له‌ كاتى عاده‌تى خۆیدا توشى حه‌یز ده‌بێت حوكمى چییه‌؟

(أُم عَطِيَّةَ) (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (كُنَّا لاَ نَعُدُّ الصُّفْرَةَ وَالْكُدْرَةَ بَعْدَ الطُّهْرِ شَيْئًا)(١). واته‌: ئێمه‌ى ئافره‌تانى صه‌حابه‌ (ڕه‌زاى خوایان لێبێت) ئه‌و زه‌ردیى و ڵێڵییه‌ى دواى حه‌یزمان به‌ حه‌یز حیساب نه‌ده‌كرد. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌و زه‌ردى و ڵێڵییه‌ى كه‌ له‌پێش حه‌یزدا دێت من به‌ حه‌یزى نازانم، به‌ تایبه‌تى ئه‌گه‌ر پێش عاده‌تى مانگانه‌ى خۆى هات وه‌ هیچ عه‌لامه‌ت و نیشانه‌یه‌كى سه‌ره‌تاى حه‌یزى پێوه‌ نه‌بوو وه‌ك سك و پشت ژانكردن و هاوشێوه‌ى ئه‌م نیشانانه‌، ئه‌وه‌ هیچ نیه‌ واته‌ نوێژ ده‌كات و ڕۆژوو ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ زانیتى كه‌ هاتنى ئه‌و زه‌ردى و ڵێڵیه‌ى سەره‌تاى توشبوونێتى به‌ حه‌یز ئه‌وه‌ داده‌نیشێت هه‌تا پاك ده‌بێته‌وه‌ وه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ باشتر وایه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ نوێژه‌كانى بگێڕێته‌وه‌.


مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين ~ (4/280).


(١) إِرواء الغليل، رَقَمْ: 199 قال الشيخ الألباني ~: صَحيح.

 

سەردان: ٢,٧٦٣ بەش: حەیز و نیفاس