حوکمی دابەزینی خوێنی حەیز بەهۆی چارەسەری پزیشکیەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دابەزینی خوێنی حەیز بەهۆی چارەسەری پزیشکیەوە
پرسیار: ئافرەتێك بەهۆى بەكارهێنانى چارەسەرى پزیشكیەوە خوێنى حەیزى دابەزیوە، جا ئایا واز لەنوێژ بهێنێت یاخود قەزاى بكاتەوە؟

ئافرەت قەزاى نوێژ ناكاتەوە ئەگەر شتێك بوو بەهۆى دابەزینى خوێنى حەیزى، چونكە حەیز خوێنێكە هەركات بوونى هەبوو حوكمەكەشى بوونى هەیە، هەروەكو چۆن ئەگەر شتێك بخوات یان بەكاربهێنێت و ببێتە هۆى نەهاتنى خوێنى حەیز ئەوا نوێژ دەكات و رۆژویش بەقەزا ناداتەوە چونكە لەحەیزدا نییە، كەوابوو حوكم لەگەڵ هۆكارەكەی دەبێت (بە بوون و نەبوون)، وە خواى گەورەش دەفەرموێت: (وَيَسْأَلونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذى) (البقرة: من الآية222) واتە: وە پرسیارت لێدەكەن ـ ئەى پەیامبەرى خوا  ـ لەبارەى خوێنى حەیز و سوڕى مانگانەى ئافرەتانەوە ـ كە بریتیە لەو خوێنەى لەڕەحمى ئافرتانەوە دێتە دەرەوە بە فیترەت لە چەند كاتێكى دیاریكراودا ـ ؟ تۆش لەوەڵامدا پێیان بڵێ : ئەو خوێنە پیسیەكى قیزەونە ، و زیان دەگەیەنێت بەوەى كە نزیكى بكەوێتەوە.

جا بۆیە هەركات ئەم ئازارە بوونى هەبوو ئەوا حوكمەكەشى بوونى دەبێت و هەركاتیش بوونى نەبوو ئەوا حوكمەكەى بوونى نابێت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله  

سەردان: ١٢٨ بەش: حەیز و نیفاس