حوكمی زەردی و لێڵی لە دوای پاك بونەوەی ئافرەت لە عادە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی زەردی و لێڵی لە دوای پاك بونەوەی ئافرەت لە عادە چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
كێشەی ئافرەتان لەمەسەلەی عادەدا وەكو دەریایەك وایە و كۆتایی نایات لەهۆكارەكانی ئەو كێشانەش كە ئافرەت شێوەی خوێنی لێ تێك دەچێت كاتەكانی لێ تێك دەچێت بە هۆی بەكارهێنانی حەب،حەب بەكاردەهێنی بۆ ئەوەی كەوا منداڵی نەبێت حەب بەكاردەهێنی بۆ ئەوەی كەوا نەكەوێتە عادەوە،پێش ئەوەی ئەم جۆرە حەبانە دابێت ئافرەتان ئەو جۆرە كێشانەیان نەبوو ڕاستە ئافرەت لەوە لێی تێك ئەچێت جۆری خوێنەكەی ئەوا لەو كاتەوەی ئافرەت هەبووە ئەوە هەر هەیە بەڵام زۆربوونی ئەو كێشانە بە شێوەیەك جاری واهەیە ئینسان ناتوانێت هیچ بڵێت كێشەكەی چارەسەر ناكرێت كە ئەوەش جێگەی داخە.
[بەڵام عاقیدەیەكی گشتی هەیە ئەویش ئەوەیە:] ئافرەت هەركاتێك پاك بویەوە دڵنیا بوو لە پاك بونەوەی كە خوێنی نەماوە مەبەست لە پاك بوونەوە لەخوێنی عادە بریتی یە لە ئاوێكی سپی كە ئەو ئاوە سپیەی بینی لە دوای عادەكەی مانای وایە پاك بوەتەوە لە دوای ئەوە ئەگەر لێڵیەك یا زەردیەك ببینێت یان دڵۆپێك خوێن یاوەكو تەڕییەك ئەوانە هیچی بە خوێنی (حیض)عادە حیساب ناكرێت مەنعی نوێژ ناكات مەنعی ڕۆژوو ناكات مەنعی چوونە لای مێرد ناكات لەبەر ئەوەی عادە نیە.
أم عطية ئەفەرموێت: ڕەزای خوای لێ بێ: [كنا لا نعد الصفرة والكدرة شيئا] أخرجه البخار وزاد أبو داود [بعد الطهر] سنده صحیح
ئێمەی ئافرەتان زەردی یاوەكو لێڵی هیچ حیسابێكمان بۆ نەكردوە دوای پاكێتی واتە دوای پاك بوونەوە لە عادەكە ئاوی سپیان بینیوە دوای ئاوەكە ئەگەر زەردیەك یاوەكو لێڵیەك بوبێ ئەوا هیچ حیسابێكیان بۆ نەكردوە واتە هیچ زەرەری نیە بۆی و ئەتوانی نوێژ بكات و ڕۆژوو بگرێـت و بچێتە لای مێردەكەشی.
[بۆیە ئەڵێین:] هەموو شتێك كە لە دوای پاكێتیيەك كە یەقنی ببێت ئەو ئافرەتەكە كە پاك بوتەوە هەر شتێكی تر ڕووبدات (مەبەست پێی جۆری خوێنەكەیە زەرد بێت یان لێڵ بێت) ئەوا هیچ زیانێك بە ئافرەت ناگەیەنێت وە مەنعی نوێژو ڕۆژوو و جوتبونی ناكات لەگەڵ مێردەكەی.
بەڵام ئەوەی كە گرنگە ئەوەیە كە واجبە لەسەر ئەو ئافرەتە پەلە نەكات هەتاوەكو پاكێكە ئەبینێت چونكە هەندێ لە ئافرەتان پەلە دەكەن هەرئەوەندە كە خوێنەكەی نەما كەمی كرد خێرا ئەچێت خۆی ئەشوات پێش ئەوەی كەوا پاكێكە ببینێت (مەبەست ئاوە سپییەكەیە)
خێزانەكانی صەحابەكان پارچە لۆكەیان ئەنارد كە زەردیەكی پێوە بوو بۆ لای دایكمان عائیشە ڕەزای خوای لێ بێت ئایا پاك بوەتەوە لەعادەیان نا چونكە خۆیان نەیاندەزانی وەڵامی دایكە عائیشە ئەوە بوو ئەیفەرموو پەلە مەكەن هەتاوەكو ئاوە سپیەكە ئەبینن كە ئاوی سپی بینرا ئیتر تەواو پاكبونەوەیە دوای ئەوە ئەگەر بوو ئەوا بە بە عادە حیساب ناكرێت و ئەگونجێ نەخۆشی بێت.أخرجه البخاری
[ فتاوی أركان الإسلام: دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین]

سەردان: ١٠,١٤٢ بەش: حەیز و نیفاس