چۆنێتى خۆپاککردنەوە و نوێژ کردنى ئافرەتێک کە نەزیف بووە و بەردەوام خوێنى هەیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى خۆپاککردنەوە و نوێژ کردنى ئافرەتێک کە نەزیف بووە و بەردەوام خوێنى هەیە
پرسیار:

 ئەو ئافرەتەكەى كە خوێن بەربوونى تووش بووە چۆن و كەى نوێژ بكات؟ 

وێنەى ئەم ئافرەتەى كە خوێن بەربوونى تووش بووە، حوكمەكەى ئەوەیە كە بەئەندازەى ماوەى حەیزى پێشوى پێش ئەوەى ئەم رووداوەى بەسەردا بێت، نوێژ ناكات و رۆژو ناگرێت، جا ئەگەر عادەتى وا بوو كە لەسەرەتاى مانگەوە بۆ ماوەى شەش رۆژ (بۆ نمونە) حەیزى بۆ دەهات، ئەوا لەسەرەتا هەموو مانگێكەوە بۆ ماوەى شەش رۆژ نوێژ ناكات و رۆژو ناگرێت، ئەگەر بڕایەوە ئەوا غوسڵ دەكات و نوێژ دەكات و رۆژو دەگرێت. 
وە چۆنێتى نوێژكردنى ئەم ئافرەتە و هاوشێوەكانى ئەوەیە كە دامێنى بەتەواوەتى دەشۆرێت و دەیبەستێت و دەستنوێژ دەگرێت لەكاتى هاتنى كاتى نوێژى فەرزدا و ئەوكارە پێش هاتنى كاتى نوێژ نایكات بەڵكو دواى هاتنى كاتى نوێژەكە دەیكات و پاشان نوێژ دەكات، بەهەمان شێوە ئەو كارە دەكات ئەگەر ویستى جگە لەكاتى نوێژە فەرزەكان سوننەت بكات، لەم حاڵەتە و لەبەر دروست نەبوونى ناڕەحەتى لەسەرى بۆى هەیە نوێژەكان كۆبكاتەوە بەوەى كە نوێژى نیوەڕۆ و عەسر پێكەوە بكات یان (بەپێچەوانەوە) واتە نیوەرۆ ببات بۆ لاى عەسر وە نوێژى مەغریب و عیشاش پێكەوە یان بە پێچەوانەوە واتە مەغریب ببات بۆ لاى عیشا پێكەوە بیانكات بۆ ئەوەى ئەو كارى دەستنوێژگرتنەى بۆ دوو نوێژ یەك جار ئەنجامى بدات، و بۆ نوێژى بەیانیش یەك جار بەو شێوەیە لەبرى ئەوەى پێنج جار ئەنجامى بدات ئەو سێ جار ئەو كارە دەكات بۆ نوێژەكانى. والله الموفق .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام

زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٣,٠٣١ بەش: حەیز و نیفاس