ماوەى 6 مانگە كاتێك كە كاتى سووڕى مانگانەم دێت 4 ڕۆژ پێش ئەوە خوێنێكى زۆر كەم هەیە...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماوەى 6 مانگە كاتێك كە كاتى سووڕى مانگانەم دێت 4 ڕۆژ پێش ئەوە خوێنێكى زۆر كەم هەیە...
پرسیار:

سڵاو و ڕێزم هەیە بۆتان من پرسیارێكم هەیە من ماوەى 6 مانگە كاتێك كە كاتى سووڕى مانگانەم دێت 4 ڕۆژ پێش ئەوە خوێنێكى زۆر كەم هەیە رەنگى كەوەیە بەڵام كاتێك 4 ڕۆژەكە تەواو ئەبێت یەكسەر خوێنى عادەكەم دێت ئایا لەم كاتەیە ئەتوانم نوێژ بكەم وە چارەسەر چیە سوپاس.

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
خوشكى بەڕێزمان: زانایان ئەو خوێنەیان كە لە پێش سوڕى مانگانە (حەیز) دێت كردووە بە دوو بەشەوە، ئەوەش بەم پێیەى خوارەوە:
یەكەم: ئەگەر ئەو خوێنەى كە پێش سوڕى مانگانە دێت پەیوەست نەبێت بە خوێنى سوڕى مانگانەوە
(بە واتایەكى تر: ئەو خوێنەى كە پێش سوڕى مانگانەدا دێت بەردەوام نە بێت، و ببڕێت بە شێوەیەك نێوانى هەبێت لە گەڵ خوینى سوڕى مانگانەدا)، یان ئازارێكى وەكو ئازارى خوێنى سوڕى مانگانە هەبێت (مەبەستیان ئەو ئازارەیە كە ئافرەتان هەستى پێ دەكەن لە دەوروو بەرى مناڵدانیان)، ئەم دوو شێوەیە بە حەیز دادەنەن، و ئەوە پێویست دەكەن لە سەر ئەو ئافرەتەى كە ئەم حاڵەتەى بەسەردا دێت كە: نابێت نوێژ ئەنجام بدات و ڕۆژوو بگرێت و بۆ مێردەكەشى حەڵاڵ نیە لە گەڵیدا جووت بێت.
دووەم: ئەگەر ئەو خوێنەى كە پێش سوڕى مانگانە دێت پەیوەست بێت بە خوێنى سوڕى مانگانەوە
(بە واتایەكى تر: ئەو خوێنەى كە پێش سوڕى مانگانەدا دێت بەردەوام بێت، و نە ببڕێت بە شێوەیەك نێوانى نەبێت لە گەڵ خوینى سوڕى مانگانەدا)، یان ئازارێكى وەكو ئازارى خوێنى سوڕى مانگانە نەبێت (مەبەستیان ئەو ئازارەیە كە ئافرەتان هەستى پێ دەكەن لە دەوروو بەرى مناڵدانیان)، ئەوا زانایان ئەم دوو شێوەیە بە حەیز نازانن، و ئەوە پێویست دەكەن لە سەر ئەو ئافرەتەى كە ئەم حاڵەتەى بەسەردا دێت كە:
كە نوێژەكانى ئەنجام بدات و ڕۆژووەكەى بگرێت و بۆ مێردەكەشى حەڵاڵ دەبێت لە گەڵیدا جووت بێت، هەروەكو كاتى پاكێتى.
ئەوەش لە بەر فەرموودەى (أم عطية) ـ رضي الله عنها ـ كە فەرموویەتى: كنا لا نعد الكدرة و الصفرة بعد الطهر شيئاً (رواه البخاري).. واتە: ئێمە لێڵاو و زەرداومان بە هیچ دانەدەنا ئەگەر لە پاش سوڕى مانگانە بهاتبایە.
ئەم فەرموودەیەش ئەوە دەگەیەنێت:
كە ئەگەر لێڵاو و زەرداو پێش پاكێتى بهاتبایە بە حەیزیان دەزانى، واتە ئەگەر پەیوەست ببایە بە خوێنى حەیزەوە و بەدوایدا پاكێتى بهاتایە ئەوا بە حەیزیان دەزانى، بەڵام كەپەیوەست نەبایە بە خوێنى حەیز، واتە لە نێوان ئەوان و حەیزدا ئەو شلە سپیەیان ببینایە كە نیشانەى پاكێتى یە ئەو كاتە ئەو لێڵاو و سوراوەیان بە حەیز نەدەزانى.
جا خوشكى بەڕێزم:
تۆش حاڵى خۆت بە پێی ئەم پێوەرە بپێوە، بۆت دەردەكەوێت كە ئەو حالەتەى تۆ حەیزە یان نە، و چیت لە سەرە لە نوێژ و ڕۆژوو هەموو ئەحكامەكانى تر...
خواى پەروەردگاریش زاناترە.
تێبینى: ئەم فەتوایە پوختەى فەتواى زانایانى پایەبەرز: (ابن باز)، و (ابن عثيمين) ە، ڕەحمەتى خوا لە هەردووكیان بێت
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٤١٩ بەش: حەیز و نیفاس