ئەگەر ئافرەتێک چوار ڕۆژ لە عادە بێ پاشان چوار ڕۆژ خوێنى نەیەت پاشان دوبارە خوێن هاتەوە ئەوە بە خوێنى (حیض) حساب دەکرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئافرەتێک چوار ڕۆژ لە عادە بێ پاشان چوار ڕۆژ خوێنى نەیەت پاشان دوبارە خوێن هاتەوە ئەوە بە خوێنى (حیض) حساب دەکرێ؟
پرسیار:

گەر سوڕی مانگانەی ئافرەت حەوت ڕۆژ بێت ، چوار ڕۆژ لە سوڕی مانگانەدا بێت ، پاشان چوار ڕۆژ خوێن نەیەت ، پاشان دووبارە چوار ڕۆژ خوێن هاتەوە ، ئایا خوێنی کۆتایی بە ( حيض : سوڕی مانگانە ) حسابە یاخود ( استحاضة : خوێنی نەخۆشی )؟ وجزاكم الله خيرًا. 

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصَحْبِهِ وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمّا بعد:
گەر خوێنی سوڕی مانگانە کۆتایی هات وئافرەت پاک بووەوە ئەوا بەپاک بوونەوە ئەژمار دەکرێت ؛ چونکە بۆچوونی ڕاستی زانایان ئەوەیە پاک بوونەوە کاتێکی دیاری نی یە نە بۆ لایەنی زۆر و نە بۆ لایەنی کەم ، چونکە بەڵگەیەکی سەحیح نەهاتووە نەلەقورئان و سوننەت وە نەلەکۆدەنگی زانایان و نەلەقیاسدا کەبگونجێ بکرێتە بەڵگە بۆ ئەو تەقدیرات وئەندازەیەیی کەهەندێ زانایان باسیان کردووە ، لەکاتێکدا زەڕورە ئەو بابەتە بزانرێت ومەعلومە کە دروست نی یە ڕوون نەکردنەوەی حوکمی شەرعی لەکاتی پێویستیدا ، هەر بۆیە دەس بگرین بەوەی پێی دەوترێت ( حيض : سوڕی مانگانە ) کەحوکمەکانی پێوە بەستراوە لەکاتی بوون ونەبووندا ، هەر بۆیە گەر خوێنی حەیز هەبوو وئافرەت بینی وبەردەوام بوو ئەوا خوێنی حەیزە ، وەهەر کاتێکیش ئەو خوێنە بڕاو نەما ئەوا پاک بۆتەوە ، بەتایبەت گەر ئاوە سپیەکە بینرا کەلەدوای حەیز دێت ، ئەو ئاوە سپیە (القصة البيضاء)(۱)نابێتە ڕێگر لەنوێژ وڕۆژو وجیماع کردنی مێردەکەی ، جا گەر خوێنەکەی گەڕایەوە ئەوا یان خوێنێک دەبینێت کەبەڵگەیە لەسەر ئەوەی خوێنی (حيض : سوڕی مانگانە ) گەر نا خوێنی( استحاضة : خوێنی نەخۆشی )یە ؛ جا گەر دوای پاک بوونەوە زەردایی یاخود لێڵایی یاخود تەڕایی یاخود تکێک لەخوێن هات ئەوا بەحەیز ئەژمار ناکرێت ، بەڵکو ئەوا هەر حوکمی پاکێتی هەیه لەبەر ئەو فەرموودەیەیی ( أم عَطيةَ رضي الله عنها ) کە دەڵێت : «كُنَّا لاَ نَعُدُّ الصُّفْرَةَ وَالكُدْرَةَ بَعْدَ الطُّهْرِ شَيْئًا»(٢)،
واتە : ئێمە دوای پاک بوونەوە لەحەیز زەردایی ولێڵاییمان بەهیچ شتێک نەدەزانی وحسابمان بۆ نەدەکرد .

جا « ئەسڵ لەهەموو ئەو خوێنانەی کەخوێنکی ئاساییە بە خوێنی حەیز ئەژمار دەکرێت » تاوەکو بەڵگەیەک هەبێت کەئەو خوێنە خوێنی ( استحاضة : خوێنی نەخۆشی )یە ، خۆ ئەگەر نەزانرا ئەوا لەسەر ئەسڵەکەی ڕابردوو دەمێنێتەوە .
والعلمُ عند اللهِ تعالى، وآخرُ دعوانا أنِ الحمدُ للهِ ربِّ العالمين، وصَلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسَلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ محمد علی فرکوس - خواى گەورە بیپارێزێ -
===========
(١) القصة البيضاء : ئاوێکی سپی دەزوو ئاسایە کە ڕەحمی ئافرەت دەری دەکات لەکاتی پچڕانی تەواوەتی خوێنی حەیزدا.. [«النهاية» لابن الأثير: (٤/ ٧١)].
(٢) أخرجه النسائي في «الحيض» (٣٦٨)، وابن ماجه في «الطهارة» (٦٤٧)، والدارمي: (٨٦٤)، والبيهقي: (١٦٤٢)، من حديث أم عطية رضي الله عنها. وصححه الألباني في «الإرواء» (١٩٩).

سەردان: ٦,٥٢٣ بەش: حەیز و نیفاس