جوان هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ئافرەتی تەڵاقدراودا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جوان هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ئافرەتی تەڵاقدراودا
پرسیار:

کاتێک ئافرەتێک تەڵاق دەدرێ زۆرێک لە ئافرەتان و خەڵکى بەچاوێکى ترەوە سەیرى دەکەن ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو جۆرە کەسانە؟

 الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، أما بعد:
سەبارەت بە هەڵس و کەوت کردن لەگەڵ ئافرەتی تەڵاقدراودا بەداخەوە دەڵێین :
1- هەندێ لەئافرەتان خوا هیدایەتیان بدات کاتێ ئافرەتێک تەڵاق دەدرێت سەرقاڵ دەبن بە باس کردن و هۆکاری تەڵاقەکەوە.
2- زۆر دادەبەزنە سەر ئافرەتە تەڵاقدراوەکە کەڕەنگە قوربانی بێت وتوشی پیاوێکی خراپ ودڕنەدە بووبێت .
3- یاخود قوربانی خراپی دینداری پیاوەکەی بێت بەوەی نوێژ نەکات ومادە هۆشبەرەکان بەکار بێنێت ، یاخود پەیوەندی حەرامی لەگەڵ ئافرەتانی تردا هەبێت.
4- یاخود قوربانی کەم تەرخەمی کەس وکارەکەی بێت لەکەم تەرخەم بوونیان لەپرسیار کردن لەدینی ئەو کەسەی دێتە داوای کچەکەیان ، یاخود قوربانی دەستی زانیاری هەڵە ناڕاست بێت کەپێی دراوە لەبارەی ئەو پیاوەوە.
5- لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ڕەحمی پێ ناکەن وزۆر جار پرسیاری هۆکاری تەڵاقدانەکەی  لێ دەکەن ، حەتمەن ئەمەش زۆر ئیحراج وبێتاقەتی دەکات .
6- کەهەندێ جار لەبەر لاوازی ئیمان ناچار دەبێت بەخراپە باسی پیاوەکە بکات وچەند عەیبێکی بداتە پاڵ ، لەپێناو ڕزگار بوون لەتانەی ئافرەتان ، وگاڵتەکردنیان.
7- ئافرەتى تەڵاقدراو نامەی ناردوە بۆمان و شکایەتی حاڵی خۆی دەکرد بەوەی لەبارێکی ناخۆش وقورسدایە بەهۆی تەعلیق وپرسیاری بێزار کەری ئافرەتانەوە.
8- واز لەخوشکەکانتان بێنن لەبری ئەزیەتدانیان ، خەفەتیان بۆ بخۆن.
9- وە زۆر دوعایان بۆ بکەن بەوەی خودا دامەزراویان بکات ، ودەرگای خێریان لێ بکاتەوە وخەم وخەفەتیان بڕەوێنێتەوە.
10- بیر خستنەوەیان بەوەی ئەوەی بەسەریان هاتووە نوسراوە وخێرێکی گەورەی تێدایە بۆ کەسێک ئارام بگرێت وچاوەڕێی پاداشت بێت.
11- وە بیرهێنانەوەیان بەهۆکارەکانی جێگیر بوون وەک : (ٳنا لله وٳنا ٳلیە راجعون ، وٲستغفر الله) ، وخێر کردن ، ودوعا کردن بەبەهێز بوونی ئیمان ، وداوای فەزڵی خودا کردن.
12- وە بیرهێنانەوەیان بەگرنگی پشت بەستن بەخودا و نائومێد نەبوون لەڕەحمی خودا.
13- وە بەلەسەر خۆییەوە بیرهێنانەوەیان بەموحاسەبە کردنی  خۆ وپەند وەرگرتن لەهەڵەکانی ڕابردوو.
14- وە تۆ ئەی ئەو کەسەی دەتەوێ ژنی دووەم بێنی ، با هەمو غەمت هێنانی ئافرەتی عازەب ومنداڵ نەبێت ، تۆ نازانیت بەرەکەت وتەوفیق لە چ دایە ، لەکاتی بوونی نیەتی چاک بەمارەکردنی بێوەژن یاخود تەڵاقدراو ڕەنگە خودا بەرەکەت بڕژێنێت بەسەرتدا بەشێوەیەک هەرگیز لەکچی عازەبدا دەستت نەکەوێت.
15- وە لەکۆتایی دا بیری خۆت بێنەوە واجبە ئەوەی کەبۆ خۆت پێت خۆشە دەبێ بۆ کەسانی تریش پێت خۆش بێت ، وتۆ ئەو جۆرە مامەڵەیە بۆ کچ وخوشکەکانی خۆت پێت خۆش نی یە گەر تەڵاق بدرێن ، بەهەمان شێوە خەڵکیش پێی خۆش نی یە ، خودا بتان پارێزێت وڕەوشتی چاکتان پێ کەرەم بکات بەشێوەیەک ڕەچاوی حاڵی دەروونی کەسانی تر بکەن.

 وصلِّ اللهم على نبينا محمد ومن والاه

سەردان: ١,٨٣١ بەش: ئافرەتان