حوكمی لەپێ‌ كردنی پانتۆڵ چی یە بۆ ئافرەتان ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی لەپێ‌ كردنی پانتۆڵ چی یە بۆ ئافرەتان ؟
پرسیار:

حوكمی لەپێ‌ كردنی پانتۆڵ چی یە بۆ ئافرەتان ؟ 

پانتۆڵ قەبارەی قاچ و سك و پەراسو ومەمكی ئافرەت دەردەخات، بۆیە ئەو ئافرەتەی پانتۆڵ لەپێ‌ دەكات ئەم فەرموودە صەحیحە دەیگرێتەوە كە پێغەمبەر() دەفەرمێت: [صِنْفانِ مِنْ أهْلِ النَّارِ لم أرَهُمَا.....ونِساءٌ كاسِياتٌ عارِياتٌ مُمِيلاتٌ مائِلاتٌ رؤوسُهُنَّ كأسْنِمَةِ البُخْتِ المائِلةِ، لا يَدْخُلْنَ الجنةَ ولا يَجِدْنَ رِيحَهَا، وإنَّ رِيحَها لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذا وَكَذا] (صحيح الجامع الصغير: 3799).
واتە: دوو كۆمەڵ هەن ئەهلی دۆزەخن وهێشتا من نەمبینیون......وە ئافرەتانی پۆشتەی رووت سەرەنجی پیاوان رادەكێشن بەلای خۆیاندا وبەلارولەنجەوە دەڕۆن بە رێدا، قژەكانیان لەبان سەریان بەستووە وەكو بان پشتی وشتر بەرزیان كردۆتەوە، ئەمانە بەهۆی ئەم كردەوەیەیانەوە ناچنە بەهەشتەوە، وە بۆنی بەهەشتیش ناكەن، هەرچەندە بۆنی بەهەشت دەكرێت لەدووری ئەوەندەو دەوەندەوە.
بۆیە ئامۆژگاریم بۆ ئافرەتانی باەوڕدار ئەوەیە كە لە خوای گەورە بترسن وسوربن لەسەر جل وبەرگی ئیسلامی داپۆشەر، وە پارەی خۆیان بە فیڕۆ نەدەن لە كڕینی ئەم جل وبەرگانەدا. والله الموفق.
وە پرسیاركرا لەپایەبەرزیان: بەڵگەی ئەو ئافرەتانەی كە پانتۆڵ دەكەن ئەوەیە دەڵێن: پانتۆڵ فراوانەو تەسك نی یە وداپۆشەرە؟
فەرمووی: تەنانەت ئەگەر پانتۆڵەكە فراوانیش بێت، چونكە جیاكردنەوەی قاچێكی لە قاچەكەی تری شتێكە لە دانەپۆشراوی، پاشان لەوە دەترسین كە لە خۆ چواندنی ئافرەتان بێت بە پیاوان، چونكە پانتۆڵ جل وبەرگی پیاوانە، وەپێغەمبەریش () نەفرەتی لەو ئافرەتانە كردووە كە خۆیان دەچوێنن بە پیاوان

 (المسائل الميسرة في زينة المرأة المسلمة: ص98-99) لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)

كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم

سەردان: ٣,٩٧٤ بەش: ئافرەتان