ئایا پەیوەندى كچ و كوڕ لەپێش زەواج دروستە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پەیوەندى كچ و كوڕ لەپێش زەواج دروستە؟
پرسیار:

ئایا پەیوەندى كچ و كوڕ لەپێش زەواج دروستە؟ 

پەیوەندى كچ و كوڕ پێش گرێبەستى هاوسەرگیرى (عقد زواج) دروست نیە ئەگەر چى خوازبێنى (خطبة) شى كردبێت، (چونكە ئەوكچ و كوڕە پێش عەقدى زەواج بێگانەن بەیەكتر) بۆیە دروست نیە بۆ پیاوان سەیرى ئافرەتى بێگانە بكات یان قسەى لەگەڵدابكات یان بەتەنها لەگەڵیدا بمێنێتەوە، پێغەمبەرى خوا() فەرمووى (لايخلون رجل بامرأة إلامع ذى محرم، ولاتسافر امرأة إلامع ذى محرم). واتە "با پیاو لەگەڵ ئافرەتێكى (بێگانەدا) بەتەنها نەمێنێتەوە (ئیللا مەگەر ئافرەتەكە كەسێكى مەحرەمى لەگەڵدا بێت)، وە با ئافرەت سەفەر نەكات (ئیللا مەگەر مەحرەمێكى لەگەڵدا بێت)"

الشیخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٤,٩٩٤ بەش: عیشق و خۆشەویستى