هەندێك لە پزیشك و یاریدەدەری پزیشك جل وبەرگێكی تەسك لەبەر دەكەن...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێك لە پزیشك و یاریدەدەری پزیشك جل وبەرگێكی تەسك لەبەر دەكەن...
پرسیار:

هەندێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەكان لە پزیشك و یاریدەدەری پزیشك و كارگوزارەكان جل وبەرگێكی تەسك لەبەردەكەن، بەشێوەیەك كە مل وبازو وقاچیان بەدەرەوەیە، ئایا حوكمی شەرع لەو بارەیەوە چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
واجبە لەسەر پزیشكەكان وجگە لەوانیش كە تەقوای خوایان هەبێت، بەوەی كە جل وبەرگێك لەبەر بكەن پان وشۆڕو ئەستووربێت بەشێوەیەك كە ئەندامەكانی جەستەیان بەدەرنەخات، زۆر فراوان نەبێت وتەسكیش نەبێت، هەموو لاشەی دابپۆشێت و بەدووری بخات لە هۆكارەكانی فیتنە،لقول النبي صلى الله علية وسلم: " المرأة عورة "، وقوله : " صنفان من أهل النار لم أرهما: قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات مميلات مائلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا " رواه مسلم في صحيحه، ئەمەش هەڕەشەیەكی توندو سەختە، بەڵام ئەو پیاوانەی كە قامچیان پێیە، ئەوانەن كە كاربەدەستی خەڵكین و بەناحەق لێیان دەدەن لە پۆلیس وسەربازو جگە لەوانیش، واجب ئەوەیە كە لەسەر حەق نەبێت نەدەن لە خەڵكی. بەڵام ئەو ئافرەتانەی كە ڕووتن وپۆشتەشن، ئەوانەن كە جل وبەرگێك لەبەر دەكەن كەهەموو جەستەیان داناپۆشێت ئیتر لەبەر تەسكی بێت یاخود لەبەر كورتی یان تەنكی، كەوابوو ئەوانە بەناو جل وبەرگیان لەبەردایە بەڵام لەناوەڕۆكدا ڕووتن، وەكو دەرخستنی سەر و قژ و وسنگ وقاچیان وشوێنی تریش، هەموو ئەمانە جۆرێكن لە ڕووتی، بۆیە واجب ئەوەیە كە لەخواترسان هەبێت وئاگاداربكرێنەوە لەم كارە خراپە، و ئافرەت پۆشتە بێت ودوور بێت لە هۆكاری فیتنە لای پیاودا، ئیتر پزیشك بێت یان یاریدەدەری بێت یان مامۆستا بێت یان فەرمانبەر بێت هەر كەسێك بێت ولەهەر شوێنێكدا بێت، پێویستە فەرمانی خوا جێ بەجێ بكات وتەقوای هەبێت.
الشیخ عبدالعزیز بن باز

سەردان: ٢,٤٢٤ بەش: ئافرەتان