ئەو كارانە چین كە دەبێت ئافرەتی موسڵمان پێوەی پابەند بێت لەم مانگە پیرۆزەدا؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو كارانە چین كە دەبێت ئافرەتی موسڵمان پێوەی پابەند بێت لەم مانگە پیرۆزەدا؟

1- بەجێگەیانی پەرستشی رۆژوگرتن بەشێوەیەكی تەواو وبێكەموكورت بەپێی ئەوەی یەكێكە لە پایەكانی ئیسلام ، و ئەگەۆیش تووشی حاڵەتێك بوو كە رێگربوو لەرۆژوگرتن لێی وەكو حەیز و نیفاس، یاخود تووشی ناڕەحەتی كرد وەكو نەخۆشی و سەفەر ودووگیانی وشیردان، ئەوا بەرۆژونابێت لەكاتی هەبوونی یەكێك لەوانەی كەباس كران, لەگەڵ هەبوونی نیەتی قەزاكردنەوەی لەرۆژانی تردا.
2- پەیوەست بوون بە زیكر و یادی خوا هەر لە قورئان خوێندن و سبحان الله و لاإلە إلا الله و الحمدلله والله أكبر و ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان لەكاتی خۆیاندا و زۆر ئەنجامدانی نوێژی سوننەت جگە لەو كاتانەی كە نەهی كراوە لە نوێژكردن تێیاندا.
3- پاراستنی زمان لە قسەی حەرام و نابەجێ وەك غەیبەت و فیتنەیی و درۆ وجنێو و قسەی نەشیاو، وە چاوپاراستن لە حەرام وەكو لەو دیمەنانەی كەلە فیلمە ڕووتەكاندا دەردەچن ووێنەی ئابڕوبەر وسەیركردنی پیاوان بە شەهوەتەوە.
4- مانەوە لەماڵدا و دەرنەچوون مەگەر بۆ پێویستیەك نەبێت ئەویش بە داپۆشراوی و شەرم وشكۆوە، وە تێكەڵ نەبوون بە پیاوان وقسەنەكردن لەگەڵیاندا بەدەنگ ناسککردنەوە ئیتر بەڕاستەوخۆ بێت یاخود بە مۆبایل، خوای گەورە دەفەرموێت: ‏‏{‏فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا‏}‏ ‏[‏سورة الأحزاب‏:‏ آية 32‏‏‏]‏، چونكە لەڕاستیدا هەندێك یان زۆرێك لە ئافرەتان ئادابە شەرعیەكان ناپارێزن لەرەمەزان و جگە لەویشدا، بۆ نموونە دەردەچن بۆ بازاڕەكان بە ئەوپەڕی خۆڕازاندنەوەو بۆنخۆخۆشكردن و بەسفوری و تەنانەت لەگەڵ دوكاندارەكانیشدا سوعبەت و گاڵتەدەكەن و دەموچاو و دەست وقۆڵیان دەردەخەن و داپۆشراو نیە، ئەمەش حەرامە و بزوێنەری فیتنەیە و تاوانەكەشی لە رەمەزاندا سەختـترە لەبەر حورمەتی رەمەزان.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٣١٩ بەش: ئافرەتان